كۆمپانیای مۆتۆرۆلا به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مێنانی دوو مۆبایلی به‌ناوه‌كانی مۆتۆ G4 و مۆتۆ G4 پڵه‌س راگه‌یاند، ئه‌م دوو مۆبایله چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌یان 5.5 ئینجه و روونماكه‌یان 1080P، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌شیان له‌جۆری Snapdragon 617 و خاوه‌نی پاتریه‌كی به‌هێزن به‌توانای 3,000mAh كه زۆر به‌خێرایی شه‌حنده‌بێته‌وه، مۆبایله‌كان له‌كامێرای پێشه‌وه‌شدا به‌هه‌مانشێوه هاوشێوه‌ی یه‌كن، چونكه هه‌ردوو مۆبایله‌كه روونمای كامێرای پێشه‌وه‌یان 5 مێگاپێكسڵه. به‌ڵام به‌پێی راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی Engdet ی ئه‌مریكی مۆبایله‌كان به‌دوور نین له‌هه‌ندێك جیاوازی، بۆیه هه‌ندێك جیاوازی به‌دیده‌كه‌ین له‌نێوانیاندا، مۆبایلی مۆتۆ G4 پڵه‌س خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆره، هاوكات روونمای كامێرای پشته‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله 16 مێگاپێكسڵه‌و ده‌توانرێت رێكبخرێت كه خۆكرده وێنه بگرێت، ده‌رباره‌ی یادگاكه‌شی ئه‌وه رامه‌كه‌ی 3 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی یادگه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 32 گێگابایت، به‌ڵام مۆبایلی G4 كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، قه‌باره‌ی رامه‌كه‌شی 2 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی یادگایه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت. وابڕیاره ئه‌م دوو مۆبایله له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه بخرێته بازاڕه‌كانی هیندو ئه‌وروپاوه، به‌ڵام تائێستا كاتێك دیاری نه‌كراوه بۆ خستنه بازاڕی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی نرخه‌كانیشیان، ئه‌وه نرخی مۆبایلی مۆتۆ G4 پڵه‌س به‌نرخی 199 جونه‌یهی ئیستره‌لینی ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام مۆبایلی مۆتۆ G4 به 169 جونه‌یهی ئێسته‌رلینی ده‌فرۆشرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure