كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌وره‌ترین میمۆری microSD ی ده‌ركرد، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت 12 كاتژمێر گرته‌ی ڤیدیۆیی به روونمای 4K پێ تۆماربكرێت، به شێوه‌یه ئه‌م میمۆرییه ده‌بێته گه‌وره‌ترین میمۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهان. میمیۆرییه‌كه‌ی سامسۆنگ قه‌باره‌كه‌ی 256 گێگابایته‌و له‌یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانی 50 وڵاتی جیهانه‌وه كه به‌ریتانیاو ئه‌مریكاو چین یه‌كێك ده‌بن له‌و وڵاتانه. كۆمپانیای سامسۆنگ له‌مانگی شوباتی رابردووه‌وه ده‌ستیكردووه به‌دروستكردنی گه‌وره‌ترین میمۆری كه قه‌باره‌كه‌ی 256 گێگابایته، ئه‌م میمۆرییه ده‌توانرێت بۆ مۆبایلیش به‌كاربهێنرێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له‌مۆبایله نوێیه‌كه‌یدا كه ناوی galaxsy note 6 دا دووباره به‌كارده‌هێنرێته‌وه. دروستكردنی ئه‌م میۆرییه بڕی 250 دۆلاری تێده‌چێت، به‌ڵام ده‌توانرێت 55 هه‌زار وێنه‌ی تێدا خه‌زن بكرێت، واته نزیكه‌ی 23 هه‌زار گۆرانی، یان تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆماوه‌ی 12 كاتژمێر به روونمای 4K. دروستكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی سامسۆنگ به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای Vertical NAND یان V- NAND وه به‌رهه‌مهێنراوه. میمۆرییه‌كه‌ی سامسۆنگ به‌خێراییه‌كی بێ سنور له‌میمۆرییه‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، چونكه به‌چركه‌یه‌ك توانای خوێندنه‌وه‌ی فایلێكی هه‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 95 مێگابایت بێت، هاوكات ئه‌م میۆرییه به‌گه‌ره‌نتی 10 ساڵ به‌كڕیاران ده‌فرۆشرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: الشمس
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure