تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خزمه‌تگوزاری په‌خشی راسته‌وخۆی بۆ هه‌موو به‌شداربووانی كاراكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌سه‌ره‌تای مانگی چواردا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی خسته به‌رده‌ستی هه‌ندێك له‌په‌یج و به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك. تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی فه‌یسبووك نه‌خشه‌یه‌كی په‌خشی راسته‌وخۆیه كه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك هه‌یه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ده‌كه‌یت، ئه‌وه نه‌خشه‌یه‌كت بۆ ده‌كاته‌وه كه چه‌ندین خاڵی شینی تێدایه، ئه‌م خاڵانه بریتین له‌په‌خشی راسته‌وخۆی به‌كارهێنه‌ران، بۆیه ده‌توانیت سه‌یری هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌خشانه بكه‌یت و گرته‌ی ڤیدیۆكانیشیان ببینێت، له‌گه‌ڵ بینینی په‌خشه‌كه ئه‌وه ژماره‌ی بینه‌ران و كاتی ده‌ستپێكردنی په‌خشه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمێنت و لایكی هاوڕێیانیش ده‌بینیت، ئامانج له‌م په‌خشه راسته‌وخۆیه‌ش بۆئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ری نوێ بناسیت. له‌ڕۆژی 6ی نیساندا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خزمه‌تگوزاری Facebook Live ی بۆ هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی خسته‌گه‌ڕ، ئامانج له‌م كاره‌شی بۆ كێبڕكێیه له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی تردا. له‌وباره‌یه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانه‌و مانگانه زیاتر له 1.65 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، رایگه‌یاند: ئامانجی ئێمه بۆئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ران تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئاشكراكردن و به‌شداریكردن و بینینی ڤیدیۆ راسته‌وخۆكان، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی نوێیه بۆ په‌خشكردنی راسته‌وخۆی گرته ڤیدیۆیه‌كان. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure