كۆمپانیای به‌ناوبانگی بی ئێم ده‌بلیو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی به‌ناوی Hommage 2002 ئاشكرا كرد، كه ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی تێربۆی 2002 ره‌سه‌نه. ئۆتۆمبێلی Hommage خاوه‌ن دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش و كه‌شخه‌یه، ئه‌مه‌ش نزیكه له‌دیزاینی CSL 3.0 نه‌وه‌ی پێشخۆی، كۆمپانیاكه بۆ به‌رز راگرتنی یادی (تێربۆ2002) كه یه‌كێكه له‌ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كانی بی ئێم ده‌بلیو ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوازه‌یه‌ی ئاشكراكرد، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌م ئۆتۆمبێله باشتر‌و به‌هێزتره له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشوتر، چونكه دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تێربۆ 2002 ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ كۆمپانیاكه تا ئۆتۆمبێلی به‌هێزتر له‌جۆری سیدان به‌رهه‌مبهێنێت كه هه‌ڵگری پاشگری به‌شی M بوو، بۆیه بۆ رێزگرتن له‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێلی Hommage 2002 ی به‌رهه‌مهێنا به‌ڵام به‌پاشگری M2. ئۆتۆمبێلی Hommage 2002به‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی رابردوو داهاتوودا ناسراوه، چونكه هێڵكارییه‌كانی لاته‌نیشتی نموونه‌ی ئۆتۆمبێلی تێربۆ 2002، هه‌روه‌ها لایتی زه‌ردی پێشه‌وه‌و بۆنیتی سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه‌شی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشووتره، به‌ڵام Hommage 2002 له‌به‌شی پشته‌وه جیاوازه له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێش خۆی و هێمایه‌كه بۆ گۆڕانكاری له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، چونكه لایته‌كانی پشته‌وه‌ی له‌جۆری لیده‌و چوار ئه‌گزۆزی بۆ دانراوه تا هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی ده‌ربكه‌وێت. خاك - و/ گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure