كۆمپانیای گۆگڵ به‌هاوكاری كۆمپانیای LG و تاقیگه‌ی MC له‌كاردایه بۆ دروستكردنی كاتژمێرێكی زیره‌ك كه شووشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تێدا جێگیركراوه. ئه‌م كاتژمێره له‌دووره‌وه به‌هۆی جوڵه‌ی ده‌سته‌وه ده‌توانرێت كۆنترۆڵبكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستبكات ده‌ستی لێبدرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی راداره‌وه له‌به‌شی لاته‌نیشته‌كانییه‌وه ده‌توانرێت به‌ده‌ست و قسه‌كردن كۆنترۆڵبكرێت، هاوكات ده‌توانێت شوێن جوڵه‌ی ده‌ستبكه‌وێت و دواتر جوڵه‌و ئاماژه‌كان ئاشكرابكات، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێبدرێت ده‌زانێت مه‌به‌ستی ئه‌و جوڵه‌یه چییه‌و به‌وشێوه‌یه كۆنترۆڵده‌كرێت. به‌هۆی كاتژمێره‌كه‌وه ده‌توانیت نامه بخوێنیته‌وه‌و هاوكات نامه‌شی پێبنێریت، ئه‌م كاتژمێره له‌دووری 15 مه‌تره‌وه هه‌ست به‌جوڵه‌ی ده‌ست ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی تر به‌كاربهێنرێت، وه‌ك به‌كارهێنانی له‌بری بڵندگۆ، كه كۆمپانیاكه به‌هاوكاری كۆمپانیای JBL به‌رهه‌می هێناوه، هاوكات به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه له‌نێوان كۆپله‌یه‌كی میوزیك و جوڵه‌ی ده‌سته‌وه یاسای خوارزمی تێدا به‌كارهاتووه. كۆمپانیای گۆگڵ ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار پرۆژه‌ی سولی خسته‌كار، كۆمپانیاكه تائێستا كاری له‌گه‌ڵ 60 كه‌سی پسپۆڕدا كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و ئاشنابوون به‌و ئامێرانه‌ی كه له‌ده‌ست ده‌كرێن. جێی باسه، گۆگڵ به‌رده‌وام كاری له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی سولی ده‌كات بۆ پێشخستنی پرۆژه‌كه‌و نه‌رمه به‌رنامه‌ی ئامێره‌كان كه هه‌میشه له‌پێشكه‌وتندان، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه تائێستا كاتێكی دیاری نه‌كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه كه به‌م به‌رنامه‌یه كارده‌كه‌ن. خاك – و/ گۆران قادر س: ait news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure