زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ، له‌بواری دروستكردنی پاترییه‌كی نوێ‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون و ئه‌مه‌ش بووه یه‌كێك له‌پێشكه‌وتنه گرنگه‌كان له‌و بواره‌دا. له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆوه، كه یه‌كێكه له‌نوێترین و ناوازه‌ترین جۆری ته‌كنه‌لۆژیا، پوخته‌ی ئه‌م زانسته بریتییه له‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌ست به‌سه‌ر وردترین یه‌كه‌ی پێكهاته‌ی مادده‌دا ده‌گرێت. توانرا پاتری ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان دروستبكرێت. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م پاترییه‌ش ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بارگاویكردنه‌وه‌ی ناوێت "شه‌حن". به‌پێی راگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی دروستكردنی ئامێری مۆدێرن به‌شێوازی نانۆ ته‌كنه‌لۆژی، هاتووه كه زانایان توانیان پاتری ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌ك لاپ‌تۆپ و مۆبایل دروستبكه‌ن، كه بۆماوه‌ی چه‌ندان مانگ بارگه‌كه‌ی دانابه‌زێت. زانایان بۆ دانانی وایه‌ری په‌یوه‌ستبوونی پاتری به‌ئامێره‌كه‌وه، سوودیان له‌وایه‌ری كانزایی تایبه‌ت به‌نانۆ ته‌كنه‌لۆژی وه‌رگرتووه. به‌م رێگه‌یه‌ش توانیان به‌وه بگه‌ن كه ئامێر پاش پڕبوونی به‌وزه‌ی كاره‌با، بۆ چه‌ندان مانگ پێویستی به‌بارگاویكردن نه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی پاتری تایبه‌ت به‌نانۆ ته‌كنه‌لۆژی، ته‌مه‌ندرێژترن له‌پاترییه كانزاییه‌كانی تر. نانۆ ته‌كنه‌لۆژی سه‌ركه‌وتووترین و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیایی سه‌رده‌مه، كه مرۆڤ ده‌ستی پێگه‌یشتبێت. لای زۆر كه‌س به‌په‌رجووی مرۆڤ "موعجیزه‌ی مرۆڤ" ناوبانگی هه‌یه‌و بۆ زۆر بواری وه‌ك ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و هونه‌ری و ئامێرسازی... هتد به‌كارده‌هێنرێت و سه‌ركه‌وتوو بووه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure