پێگه‌ی Weibo ی چینی نوێترین وێنه‌ی پشتی ئایفۆن حه‌وتی بڵاوكرده‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران، پێگه‌ی ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئایفۆن حه‌وته، واته وێنه‌ی ئه‌زموونی یان خه‌یاڵی مۆبایله‌كه نیه. له‌وێنه‌كه‌دا كامێرای مۆبایله‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ده‌بینین ئه‌پڵ له‌م مۆبایله‌یدا به‌رزی كامێراكه‌ی نه‌هێشتووه، به به‌راورد به‌مۆبایلی ئایفۆن شه‌ش، هه‌روه‌ها كامێراكه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌دا نزیكتره. كامێرای ئایفۆن حه‌وت پێشكه‌وتنی تێدا كراوه‌و روونماو كوالێتی وێنه‌و ڤیدیۆی باشتركردووه، هاوكات هاوێنه‌ی كامێراكه كه‌مێك گه‌وره‌تره له‌هاوێنه‌ی كامێرای مۆبایلی ئایفۆن شه‌ش ئێس، كه 12 مێگاپێكسڵه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش واته‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كامێرای مۆبایلی داهاتوو باشتر ده‌بێت له‌نه‌وه‌ی پێشخۆی. وه‌ك چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت پڵه‌س خاوه‌ن دوو كامێرای پشته‌وه ده‌بێت و تا راده‌یه‌كیش گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌كامێرای مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌یشتن به‌داواكاری رووبه‌ری فیزیایی كامێرا‌كان، هه‌روه‌ها وا پێویستیش ده‌كات كه دوو كامێرای هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو وێنه پێكه‌وه بلكێنێت له دوو گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه. پێده‌چێت ئه‌پڵ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌دیزاین و په‌یكه‌ری مۆبایله‌كه‌دا نه‌كردبێت، به‌ڵكو زیاتر گرنگیداوه به‌باشتركردنی كامێرا‌و پرۆسێسه‌رو به‌شه ناوه‌كییه‌كانی مۆبایله‌كه. پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت دژه‌ئاو ده‌بێت، ئه‌پڵ بۆئه‌وه‌ی ئه‌مكاره بكات پێویسته ده‌رچه‌ی سه‌ماعه لابه‌رێت تا رێگری بكات له‌چوونه ناوه‌وه‌ی ئاو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولدا رابگه‌یه‌نرێت. جێی باسه، پێشتر پێگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی نموونه‌یه‌كی له‌ئایفۆنی حه‌وت بڵاوكردبوه‌وه، به‌پێی هه‌واڵه‌كه مۆبایله‌كه ده‌رچه‌ی سه‌ماعه‌ی نامێنێت و له‌بری ئه‌وه دوو بڵندگۆی بۆ داده‌نرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure