26/5/2016 08:30 AM

بینیتز لە نیوكاسڵ بەردەوام دەبێت؟

رافایل بینیتزی راهێنەری پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی نیوكاسڵ بریاری كۆتایی لەگەڵ گرێبەستە نوێكەی داو بریاری داوە هەتا سێ وەرزی تر لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە بەردەوام دەبێت.


بینیتز لە دوا 10 یار یلە خولی پریمەرلیگ بووە راهێنەی نیوكاسڵ و تەنها سێ یاری بردەوە بەڵام یەك شكست و شەش یەكسان بونی بۆ یانەكەی دەستە بەركرد بۆیە بەرپرسانی یانەكە متمانەیان هەیە كە یانەكەیان بگەرێتەوە خولی پریمەرلیگ كە لە ئێستادا دابەزیوە بۆ خولی پلە یەكی ئینگلیزی .


لەكاتی بونی بەراهێنەری ئەو یانەیە بینیتز بریاری دابوو لە ئەگەری دابەزینی یانەكە بۆ خولی پلە یەك ئەوا راستەوخۆ دەست لە راهێنەرایەتی یانەكە هەڵدەگرێت بەڵام  بینیتز دەڵ]َت خۆشەویستی هاندەرانی یانەكە وای لێ كردووە لەویانەیە بەردەوام بێت.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved