كۆمپانیای aero net ی روسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ته‌كنه‌لۆژیایی راگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان، فڕۆكه‌كه‌ش له‌هه‌ركوێیه‌ك بیه‌وێت ده‌نیشێته‌وه‌و ده‌فڕێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه بری 1.5 ملیار رۆبلی تێده‌چێت، واته نزیكه‌ی 25 ملیۆن دۆلار. له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه ئه‌فتاندیل خاتشابوریدزه وتی: وه‌ك كاری یه‌كه‌ممان ئه‌م فڕۆكه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام دوای چه‌ند گه‌شتێكی تاقیكردنه‌وه‌یی ده‌توانرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینانیش به‌كاریبهێنین، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌م فڕۆكه‌یه ناوبنێین (فڕۆكه‌ی كرێی بێ فڕۆكه‌وان)، هاوكات فڕۆكه‌كه كارمه‌ندێكی سه‌ر زه‌وی به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كۆنترۆڵی ده‌كات. خاتشابوریدزه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه فڕۆكه‌ی СИ5б СерВерт له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه ئاساییه‌كانیش به‌كارده‌هێنرێت، چونكه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه پێویستی به‌فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بچوكه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 30 مه‌تر تێپه‌ڕناكات، وتیشی: ئه‌م فڕۆكه‌یه هاوشێوه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به‌ستونی ده‌فڕێت. به‌پێی ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی كه كۆمپانیای aero net دایناوه، ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی گه‌شتی بازرگانی به‌هێڵی ئاسمانی، كه به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه به‌هاتنی ساڵی 2020 ئه‌نجامده‌درێت. خاك - و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure