شوان ئەحمەد کردویەتی بە کوردی توێژه‌ری ئه‌مریكی "ئێدوارد سه‌عید" كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆچی دوایكرد(1)، زۆر جار به‌و كه‌سه داده‌نرێت تیۆریای (سه‌رزه‌نشتكردنی خۆرئاوای) هێناوه‌ته ئارا.. "سه‌عید" له كتێبی (خۆرهه‌ڵاتناسی)دا، كه بڵاوكراوه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئامێز‌و ڕوخساری لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی پۆشیوه، هه‌وڵیداوه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی توێژه‌ره خۆرئاواییه‌كان ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردویانه، وه‌هانیشانبدات كه (پلانێكی كۆلۆنیالیانه) بووه. وته‌زایه‌كی سه‌ره‌كیش ئه‌م كتێبه پشتی پێبه‌ستبێت له‌وپه‌ڕی ساده‌یدایه و به‌مجۆره‌یه: خۆرئاوا دڕنده‌یه‌كی ئیمپریالیه و به‌و مه‌به‌سته‌ش له جوگرافیای خۆی چۆته ده‌ر، تا ده‌ستبه‌سه‌ر جیهاندا بگرێت و كه‌ره‌سته و سه‌رچاوه‌كانی به تاڵان ببات، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌كانی تر نابوت بكات و جیهان له شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه بگلێنێت. ده‌ره‌نجامی كۆتایش كه پێیده‌گات، له تێزه‌ی سه‌ره‌كی كتێبه‌كه‌ی ساده‌تره‌و ده‌ڵێت: (ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان خۆرئاوا‌و سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا شیاو بێت، ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه‌یه كه هه‌رگیز دوایی نایه‌ت و نابڕێته‌وه). بیست ساڵێك به‌ر له‌م به‌رهه‌مه‌ی "ئێدوارد سه‌عید"، له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكه‌وه زانای ئایینی ئێرانی "عه‌لی شه‌ریعه‌تی"، خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی بۆ مێژوو كردبوو. هه‌ندێك له‌و كتێبانه‌ی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا به زنجیره له ڕۆژنامه‌ی (كه‌یهان)دا بڵاو كردبووه‌وه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له "ئێدوارد سه‌عید" و " عـــــه‌لی شه‌ریعه‌تی"، پشتیان به چه‌ند گریمانه‌یه‌ك به‌ستووه: گریمانه‌ی یه‌كه‌م/ هه‌ردووكیان وه‌ها سه‌یری خۆرئاوا ده‌كه‌ن كه ماشێنێكی زه‌به‌لاحه و به‌پێی پێودانگه مه‌كیاڤیلیه‌كان –هێز و قازانج- ده‌جوڵێت. "شه‌ریعه‌تی" چه‌ند ساڵێك له پاریس مایه‌وه، به‌ڵام "سه‌عید" لانی كه‌م ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به‌سه‌ر برد. هه‌ردوونوسه‌ر نه‌یانتوانی یاخود نه‌یانویست ئه‌و جیاوازیه زۆرانه ببینن كه له جیهانبینی سیاسی و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆچونی ڕۆشنبیری و ململانێی چینایه‌تی، له‌ناو تێكڕای كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كانی خۆرئاوادا هه‌یه. گریمانه‌ی دووه‌م/ هه‌ردووكیان له گۆشه‌نیگایه‌كی ئه‌خلاقی ڕوته‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوایان كردووه و له په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا، چاوپۆشیان له لایه‌نه (سارد و سڕه‌كانی) وه‌ك بواری سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری كردووه. هیچ یه‌ك له "سه‌عید" و "شه‌ریعه‌تی" پرسیاریان له‌و هۆكارانه نه‌كردووه وای له "ناپلیۆن" كرد، به ئاسانی بتوانێت به ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی كه‌مه‌وه په‌لاماری میسر بدات. هاوكات به خه‌یاڵی هیچ یه‌كێكیاندا نه‌هاتووه، بیر له‌و هۆكارانه بكه‌نه‌وه كه وایكرد به‌ریتانیه‌كان به چه‌ند هه‌زار كه‌سێك له ئه‌فسه‌ر و بیرۆكراسیه‌كانی ئه‌وروپا، ده‌ست به‌سه‌ر هندستاندا بگرن(2). هه‌روه‌ها نه‌یانپرسی بۆچی موسڵمانان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌دا په‌ره به ئه‌قڵانیه‌ت بده‌ن، ئه‌قڵانیه‌تێك كه به‌بێ ئه‌و نه‌ڕینیسانسێكی پیشه‌سازی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا و نه‌ده‌توانرێت هێزێكی سه‌ربازی مۆدێرن دروست بكرێت. له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت موسوڵمانان به‌ر له ئه‌وروپیه‌كان په‌ییان به به‌حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی گریكه‌كان بردووه. گریمانه‌ی سێیه‌م/ هه‌ر یه‌ك له "ئێدوارد سه‌عید" و "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" پێیان وابوو هه‌رچی شتێك له خۆرئاواوه بێت شه‌ڕو به‌ڵایه.. واته كاریگه‌ریه ئیجابیه‌كانی ئه‌و بیروبۆچونانه‌یان فه‌رامۆشكرد كه میلله‌ته‌كانی دیكه له خۆرئاوایان خواست و توانیان كۆمه‌ڵێك چاكسازی پێبكه‌ن كه ده‌مێك بوو وه‌ختی ئه‌نجامدانی هاتبوو. ئه‌گه‌ر "سه‌عید" و "شه‌ریعه‌تی" ئێستێكیان بكردایه و كه‌مه‌كێك به وردی سه‌رنجیان له چوارده‌وری خۆیان بدایه، ده‌یانتوانی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنیسانسه كلتوری و ئه‌ده‌بیه ببینن كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕویانداوه و لانی كه‌م هه‌مووی ده‌ره‌نجامی ڕاسته‌وخۆی خۆرئاوا خوازییه. گریمانه‌ی كۆتایی/ هه‌ردووكیان ده‌یانویست (خه‌ڵكانی دیكه‌ی جیهان) كه به‌لای ئه‌وانه‌وه مه‌به‌ست لێی جیهانی ئیسلامی بوو، به هه‌موو شێوازێك و به‌هه‌ر نرخێك بووه به‌رخوردی پرۆسه‌ی خۆرئاواخوازی بكه‌ن و ڕووبه‌ڕوی ببنه‌وه. سه‌باره‌ت به "عه‌لی شه‌ریعه‌تی"، خۆرئاواخوازی وه‌كی دوچاربوون به نه‌خۆشی (سفلس) وه‌هابوو. هه‌رچی "ئێدوارد سه‌عید"یشه وه‌كی (خزمه‌تكاری ماڵان) كه چۆن له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خوانه‌ڕازاوه‌كانی خۆرئاوا ده‌ژین، ئاوا سه‌یری ئه‌و موسڵمانانه‌ی ده‌كرد كه كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری خۆرئاواوه. "شه‌ریعه‌تی" سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت جارێكی تر ببینه‌وه به خۆمان، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كی "سه‌عید" به‌وردی ڕونی نه‌كرده‌وه مه‌به‌ست له وشه‌ی (خۆمان) چییه؟ ئایا مه‌به‌ست لێی ئه‌و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوانه‌یه تیایدا سته‌مكاران به یارمه‌تی ده‌سته‌بژێرێك له‌گه‌نده‌ڵه‌كان، جوتیاره نه‌خوێنده‌وار و ترساوه‌كان ده‌چه‌وسێننه‌وه؟ یاخود ئه‌و ژیانه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌حكومه به هه‌ژاری و نه‌خۆشی و نه‌بوونی ئارامی و دڵنیایی؟ یان بریتییه له‌و كلتوره‌ی خاوه‌نی شیعرێكی ساده‌گۆ و په‌خشانێكی مردووی پڕ له وشه‌سازییه؟ به‌ڵام "سه‌عید" و "شه‌ریعه‌تی" خاوه‌نی بڕێكی باش له ژیری و دانایی بوون، چونكه هیچیان جارێكی تر نه‌بوونه‌وه به خۆیان، به چاوپۆشی له‌وه‌ی وشه‌ی (خۆمان) چی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وان نه له خوێندنگاكانی قوم‌دا خوێندنیان ته‌واوكرد نه له حوجره‌كانی كویتا، به‌ڵكو یه‌كێكیان خوێندنی له زانكۆی سۆربۆن له پاریس ته‌واوكرد و ئه‌وی كه‌شیان له چه‌ندین زانكۆی ئه‌مریكی خوێندی و وانه‌ی وته‌وه. هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به ستایل و لۆژیك و شێوازی لێكدانه‌وه و فۆرمه‌له كردنی ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، سه‌باره‌ت به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كان، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین هه‌ردووكیان دوونووسه‌ری خۆرئاوایین، ئه‌گه‌رچی "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" چه‌ند به‌رهه‌مێكی به زمانی فارسی نوسی. "شه‌ریعه‌تی" له‌ژێر كاریگه‌ری زۆری "فرانز فانۆن" و "گرۆڤیتش"دا بوو، به‌ڵام "ئێدوارد سه‌عید" كاریگه‌ری "ئه‌ندرسۆن" و "میلباند"ی له‌سه‌ر بوو. "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" "به‌لزاك"ی خۆش ده‌ویست و له كاتی نوسینی كتێبه‌كانیدا گوێی بۆ مۆسیقای "بیزیێ" ده‌گرت، له به‌رامبه‌ردا "ئێدوارد سه‌عید" سه‌رسام بوو به "جۆزیف كۆنراد" و حه‌زیده‌كرد گوێ له مۆسیقای "باخ" بگرێت. ئه‌م دووپیاوه ته‌نها سازشێك كردبێتیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بنیات بنێنه‌وه و جارێكی دی ببنه‌وه به خۆیان، ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیاندا وازیان له به‌ستنی بۆینباخ هێناو ڕیشیان لێبه‌ردایه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه "شه‌ریعه‌تی" و"سه‌عید" كلتوری ناسیونالیزمی خۆرئاوایان په‌یڕه‌وكرد، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ تێڕوانینی مانه‌ویه‌تیان به‌رامبه‌ر به جیهان. ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ژیان، نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ هیچ نیشتمانێكی دیاریكراودا خۆیان بگونجێنن. بۆ ئه‌وان ڕاناوی (ئێمه) مانای جیهانی ئیسلامی ده‌گه‌یاند، كه هیچ یه‌كێكیان ئه‌زمونی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵیدانه‌بوو. به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه ئیسلام ئایین نه‌بوو، به‌ڵكو ئایدیۆلۆژیا و شوناسێكی كلتوری بوو. دوو مه‌سه‌له هه‌ن "شه‌ریعه‌تی" و "سه‌عید" یان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵكردبوو. یه‌كه‌میان به جه‌نگی ڕزگاریخوازی جه‌زائیره‌وه خه‌ریك بوو، دووه‌میشیان به ته‌واوه‌تی خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین ته‌رخانكرد. هه‌ریه‌كه‌شیان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی خۆی له چوار چێوه‌یه‌كدا داڕشتبوو كه بریتی بوو له: (زاڵم به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ر) و (ئیسلام به‌رامبه‌ر خۆرئاوا). ئه‌مه‌ش به‌ره‌و مه‌تاهه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بردن كه ڕێگربوو له‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك بكه‌ن نه ئایینیه و نه كلتوری، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی سیاسیه. بۆ نمونه له جه‌زائیردا ئه‌وه خۆرئاوای خاچ په‌رست نه‌بوو شه‌ڕی دژی ئیسلام ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بوو وڵاتێكی كۆلۆنیالی بوو كه به قه‌یرانی شوناسدا تێده‌په‌ڕی و نه‌یده‌توانی غه‌ریزه‌كانی خۆی كۆنترۆڵ بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌زائیرییه‌كان هه‌بوون كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا به‌خۆیان ئاشنا ده‌بوون. جه‌زائیرییه‌كانیش سه‌روه‌ختێك بوونه غه‌ربزه‌ده، ئه‌و كات ده‌ستیان دایه شۆڕش و له دژی فه‌ره‌نسیه‌كان ڕاپه‌ڕین. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی فه‌له‌ستینیش، ئه‌وا ئه‌ویش ناچێته چوارچێوه‌ی ململانێی (ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا)، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه كێشه‌یه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی و سنور و سه‌روه‌ری و دواجاریش كێشه‌یه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.به واتایه‌كی تر كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی عه‌لمانییه نه‌ك ئایینی. هه‌رچه‌نده كێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌لای هه‌ندێك عه‌ره‌به‌وه مه‌ڵبه‌ندی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی برینداره، به‌ڵام مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان ئیسلام و خۆرئاوای (یه‌هودی - مه‌سیحی) نییه. جیاوازی نێوان "ئێدوارد سه‌عید" و "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" له یه‌ك خاڵی گرنگدایه.. "سه‌عید" له هه‌موو شتێك‌دا سه‌رزه‌نشتی ئیمپریالیزمی خۆرئاوا ده‌كات و پرسیاره مێژووییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه (ئه‌وانی دی چی‌یان بۆ كردوین؟)، به‌ڵام "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" سه‌رزه‌نشتی خۆرئاوا و ده‌سته‌بژێری جیهانی ئیسلامی ده‌كات، ئیتر ئه‌وانه‌یان بێت كه ده‌سه‌ڵاتدارن یاخود نوخبه‌ی ئایینی بێت. "شه‌ریعه‌تی" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و پرسیاره‌ی كردبوو كه "سه‌عید" ده‌یكات، ئه‌وا پڕكێشی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرسیارێكی دیكه بكات و ده‌ڵێت: (حوكمڕان و سه‌ركرده ئاینییه‌كانمان چی‌یان پێكردین؟). به‌ڵام ته‌نانه‌ت "شه‌ریعه‌تی"ش كه له "سه‌عید" دورتر ده‌ڕوات، ناوێرێت خودی ئه‌زمونی ئیسلامی بخاته ژێر باری توێكاری جدی و ڕه‌خنه‌یه‌كی بابه‌تی. هێنده به‌س نییه بڵێین ئێمه بۆیه دوچاری ئه‌م دۆخه ناله‌باره بووین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه ئیمپریالیسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ردا سه‌پاندین یاخود بڵێین سه‌ركرده‌كانمان و پیاوانی ئایینیمان، گه‌نده‌ڵ و نه‌فام بوون. گه‌مه‌یه‌كی له‌مجۆره كه‌بریتییه له سه‌رزه‌نشتكردنی كه‌سانی دی و خه‌تا خستنه ئه‌ستۆی ئه‌وانیتر، ره‌نگه بۆ گفتوگۆ‌و قسه‌ی سه‌ر مێزگرده‌كان به كه‌ڵك بێت، به‌ڵام ناتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه بداته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: (ئایا كه‌لێنێكی جه‌وهه‌ری له كلتوری خۆماندا نییه، كه‌وا ده‌كات له به‌رامبه‌ر دوژمنكاری ئیمپریالیستیدا ڕوت و ڕه‌جاڵ بین، یاخود نه‌توانین به گژ ده‌سه‌ڵاتی ناقۆڵای فه‌رمانڕه‌وا گه‌نده‌ڵه‌كان و پیاوه ئایینیه جاهیل و نه‌زانه‌كاندا بچینه‌وه؟). ڕه‌نگه هه‌ست به ئاسوده‌ییه‌ك بكه‌ین و سه‌رشانمان كه‌مێك سوك بێت، كاتێك ئه‌و پشێوی و ماڵوێرانیه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌سه‌رماندا هاتووه، بده‌ینه پاڵ ئه‌وان و ئه‌وان به خه‌تابار بزانین. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه خۆمان به حه‌قیقی لێ ببێته قاره‌مانێكی ده‌گمه‌ن و كه‌م وێنه، به‌ڵام ئه‌مه له هه‌مان كاتدا ئینسانیه‌تمان لێداده‌ماڵێت و ده‌مانكاته شت گه‌لێك كه مێژوو جڵه‌وگیری ده‌كات و هێزه زه‌به‌لاحه‌كان ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه‌ی كه ناسینی سروشتی خۆیان به‌سه‌رماندا داده‌خه‌ن. به‌م پێیه ده‌كرێت ئه‌و شێوازه‌ی "ئێدوارد سه‌عید" و "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" ده‌ست نیشانیانكردووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، وه‌ها وه‌سف بكه‌ین كه شێوازێكی میتافیزیكیانه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ها بخوێنینه‌وه كه ئه‌ده‌به نه‌ك سیاسه‌ت. په‌راوێزه‌كان 1-خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌بێت له‌وه ئاگاداربێت ئه‌م وتاره هه‌فته‌یه‌ك پاش مه‌رگی "ئێدوارد سه‌عید نوسراوه، (وه‌رگێڕی كوردی). 2-سه‌روه‌ختێك به‌ریتانیا وه‌ك هێزێكی كۆلۆنیالستی هندستان داگیر ده‌كات، ئه‌و كات هندستان بریتیی بووه له وڵاتی هندستانی ئێستا و پاكستان و به‌نگه‌لادیش. واته هێشتا پاكستان و به‌نگه‌لادیش جیانه‌بوو بوونه‌وه و به‌ریتانیا توانیویه‌تی به‌هێزێكی كه‌م، ئه‌و ڕووبه‌ره جوگرافیه به‌رفراوان و ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوان كۆنترۆڵ بكات و پایه‌كانی حوكمڕانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا بسه‌پێنێت، (وه‌رگێڕی كوردی).
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure