كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكی تایبه‌تی له‌جۆری سامسۆنگ ئیدج7 به‌رهه‌مهێنا، كه دیزاینه‌كه‌ی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانی به‌ناوبانگ باتمانه. مۆبایله‌كه ره‌نگی ره‌شه، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند به‌شێكی كه‌می ئاڵتونی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پشتی مۆبایله‌كه لۆگۆی باتمان به‌ڕه‌نگی ئاڵتونی نه‌خشێنراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی مۆبایله‌كه چه‌ند به‌شێكی تری زیاده‌ش بۆ مۆبایله‌كه دانراوه، وه‌ك چاویلكه‌ی سه‌یركردنی راسته‌قینه ناسراو به gear VR كه ئه‌میش به‌هه‌مانشێوه به‌ڕه‌نگی ره‌ش دروستكراوه، هاوكات كه‌ڤه‌رێكی ره‌شی سه‌رنجڕاكێشیشی بۆ دروستكراوه، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌كێكی تایبه‌تی باتمان به‌ڕه‌نگی ئاڵتونی. پێده‌چێت كۆمپانیاكه نیازی نه‌بێت رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م مۆبایله بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام به‌نیازه له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه ئه‌م مۆبایله بۆ وڵاتانی چین و سه‌نگافوره‌و كۆریای باشور‌و ئه‌مریكای لاتین و روسیا بنێرێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له‌ماوه‌كانی داهاتوودا بۆ چه‌ند بازاڕێكی تریش ده‌نێرین. سامسۆنگ له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كۆمپانیاكه هه‌میشه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی باشتر ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌بواری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا، تا باشترین یاری بخاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت كه سامسۆنگ هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌وه ده‌بێت كه زیاتر گرنگی به‌یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بدات. خاك - گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure