چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل له‌قوماش دروستبكرێت؟ ئه‌م پرسیاره زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان له‌پێشووتردا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، وه‌ك كۆمپانیای BMW كه ئۆتۆمبێلی GINAی له‌ساڵی 2009دا دروستكرد، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی Light cocoon كه Edge له‌پێشانگه‌ی ژنێفی ساڵی رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی راگه‌یاند، به‌ڵام دوای ئه‌مانه نه‌مانبیست كه ئۆتۆمبێلێك دروستبكرێت كه له‌بری مادده‌ی كانزایی و ئاسن په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌قوماش دروستكرابێت. وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌مجاره‌مان له‌ژاپۆنه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، چونكه كۆمپانیای Rimono ی ژاپۆنی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌ناوی كۆمپانیاكه‌وه دروستكرد، Rimono به‌زمانی كوردی به‌واتای ئۆتۆمبێل یان هه‌رشتێك دێت كه لێبخورێدرێت، ئۆتۆمبێله‌كه به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی هه‌مووی له‌مادده‌ی بۆلسته‌ری لۆكه دروستكراوه كه رێگه به‌چوونه ژووره‌وه‌ی ئاو نادات. ئۆتۆمبێلی Rimono درێژییه‌كه‌ی 2.2 مه‌تره، كه جێگه‌ی دوو سه‌رنشین ده‌بێته‌وه یان جێگه‌ی دوو منداڵ و شۆفێره‌كه ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سوكانه‌كه‌شی ده‌سكه هاوشێوه‌ی سوكانی ماتۆڕسكیل و پاسكیل، داشبۆرده‌ری نیشانده‌ریشی ئامێرێكی ئایپاده. ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌بزوێنه‌رێكی كاره‌بایی كارده‌كات كه توانای 6.8 ئه‌سپی هه‌یه، هاوكات پاتریه‌كه‌شی توانای 4 كیلۆوات كاره‌بایی هه‌یه له‌كاتژمێرێكدا، زۆرترین خێرایی ئۆتۆمبێلی Rimono ده‌گاته 45 كم/ كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها پاتریه‌كه‌شی توانای بڕینی 50 كیلۆمه‌تری هه‌یه. ده‌رباره‌ی دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله Kota Nezu كه دیزاینه‌كه‌ی كێشاوه ده‌ڵێت: پاتری ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر به‌ئاسانی ده‌گۆڕدرێت، ده‌رباره‌ی كاتی خستنه بازاڕیشی ده‌ڵێت بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو ده‌یخه‌ینه بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نانێردرێت. خاك - گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure