ئه‌و راپۆرت و توێژینه‌وانه‌ی باس له‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل و توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن روو له‌زیادبوونن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و راپۆرتانه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه كه ده‌بێته هۆی پاراستنی به‌كارهێنه‌ر له‌و تیشكانه. له‌دوایین راپۆرتی به‌رنامه‌ی ژه‌هراوی بوونی نیشتمانی ئه‌مریكیدا باس له‌م مه‌ترسییه كرا، به‌رنامه‌كه باسه‌كه‌ی له‌وه‌دا كورتكرده‌وه كه به‌ركه‌وتنی تیشكی مۆبایله‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تاقیگه‌یی سه‌لمێنراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی دڵه‌ڕاوكێ بویت و ده‌ترسیت به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه توشی نه‌خۆشی بیت، ئه‌وه ئه‌م سێ هه‌نگاوه بگره‌به‌رو خۆت بپارێزه له‌تیشكی زیانبه‌خشی مۆبایله‌كه‌ت: 1- كه‌ڤه‌ری مۆبایل: ئه‌گه‌ر به‌درێژایی رۆژ مۆبایله‌كه‌ت له‌گیرفاندایه ئه‌وه زۆرتر ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكانه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت رزگاربكه‌یت له‌و تیشكانه به‌تێگرتنی كه‌ڤه‌ر بۆ مۆبایله‌كه‌ت و ئه‌وكاته رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و تیشكانه‌ت پێده‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها پشتی مۆبایله‌كه‌ت كه‌ڤه‌ری پێوه‌یه، ئه‌وه باشتره شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت رووی له‌جه‌سته‌ت نه‌بێت له‌گیرفانتدا. 2- داخستنی سیستمه‌كان: له‌كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ت به‌كارناهێنیت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی نوستندا ئه‌وه باشتره سیستمی زۆرینه‌ی به‌رنامی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، به‌مه‌ش خۆت ده‌پارێزیت له‌و تیشكانه‌و وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌شت دانابه‌زێت. 3- با رووخسارت دووربێت له‌مۆبایله‌كه‌ت: ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت له‌دووری رووخسارت بگریت، واته ده‌ته‌وێت به‌دووریش بیت له‌تیشكه زیانبه‌خشه‌كان، بۆیه با مۆبایله‌كه‌ت دوور له‌ڕووخسارت بێت، ئه‌گه‌ر ویستیشت به‌كاریبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌وه میوزیكی بكه به‌ده‌نگی ده‌ره‌وه یان بڵندگۆ به‌كاربهێنه. خاك - گۆران قادر س: sky NEWS
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure