پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین كۆمپیوته‌ری ئاسۆس له‌پێشانگای Computex ببینین، گرنگترین كۆمپیوته‌ریشیان كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت كۆمپیوته‌ری كرۆم بوك ASUS C301 ده‌بێت. تائێیستا روون نیه كه ئه‌م ناوه ده‌بێته ناوی كۆتایی ئه‌م كۆمپیوته‌ره یان نا، به‌ڵام چه‌ندین زانیاریمان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێگه‌یشتووه. كۆمپیوته‌ری كرۆم بوك ASUS C301 قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 4 گێگابایت ده‌بێت، له‌گه‌ڵ توانای خه‌زنكردنی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت، هاوكات ئه‌م كۆمپیوته‌ره پرۆسێسه‌رێكی چوار ناوكی له‌جۆری intel Celeron N 3160 ده‌بێت، هاوكات چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌میانه‌ی په‌یوه‌ندی بێ ته‌لی ده‌بێت وه‌ك 801.11ac , wifi, Bluetooth 4.2 له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ده‌رچه‌ی تر بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه كه گرنگترینیان ده‌رچه‌ی USB 3.0. جێی باسه، ئه‌م كۆمپیوته‌ره روونی شاشه‌كه‌ی 1080 پێكسڵ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی روون نیه، وه‌ك پێشتریش رامانگه‌یاند رامه‌كه‌ی 4 گێگابایته. خاك - گۆران قادر س: traidnet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure