كۆمپانیای فه‌یسبوك نیازی خۆی ئاشكراكرد له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری چات له‌كۆمپیوته‌رو لاپتۆپدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. له‌وباره‌یه‌وه به‌شی كارگێڕی ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاندووه كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئامانج له‌په‌كخستنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بگه‌یه‌نێته یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ر. كۆمپانیای فه‌یسبوك چه‌ندین نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ناردووه كه پێیڕاگه‌یاندوون له‌ئێستاوه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو راده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه راگرتنه‌كه درێژه ناكێشێت دوای دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك ماسنجه‌ر كه تاكه لایه‌نی خزمه‌تگوزاری ئه‌و كۆمپانیایه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌كارهێنه‌ران به‌هاوڕێكانیانه‌وه. جێی باسه، فه‌یسبوك دوو ساڵ له‌مه‌وپێش به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ماسنجه‌ری ناچاركرد به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی نامه له‌ئه‌پڵیكه‌یشنی سه‌ره‌كیدا، ئامانجی ئه‌مكاره‌شی بۆ زیادبوونی به‌كارهێنه‌رانی بوو. خاك - گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure