ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌واداری گرتنی وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیت، به‌ڵام حه‌ز به‌هه‌ڵگرتنی كامێرا ناكه‌یت، ئه‌وه كۆمپانیای sony چاره‌سه‌رێكی نموونه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستت به‌هه‌ڵگرتنی كامێرا نامێنێت، چونكه له‌مه‌ودوا ته‌نها به‌چاوه‌كانت وێنه بگره. كۆمپانیای sony له‌نوێترین داهێنانیدا توانیویه‌تی پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت له‌گه‌یشتن به‌داهێنانێك كه به‌هۆی هاوێنه‌ی زیره‌كی چاوه‌وه وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی بگیرێت و پاشان هه‌ر له‌هاوێنه‌كه‌دا خه‌زن بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌خێرایی بگه‌یت به‌وێنه‌و گرته تۆماركراوه‌كانت. به‌پێی داهێنانه‌كه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه چه‌ندین عه‌ده‌سه‌ی بچوكی تێدایه كه ده‌توانێت وێنه‌كان بچوك و گه‌وره بكات، هاوكات ئه‌م هاوێنه كامێرایه خزمه‌تگوزاری ته‌ركیزی وێنه‌یی و كردنه‌وه‌ی كامێرای تێدایه بۆ گرتنی وێنه‌كان، كاتێك چاو ده‌نوقێنیت ئه‌وه وێنه‌كه ده‌گیرێت و راسته‌وخۆ بۆ مۆبایله‌كه‌ت یان هه‌ر ئامێرێكی تری ده‌نێرێت كه به‌هاوێنه‌كه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه. كاركردنی ئه‌و هاوێنه (عه‌ده‌سه‌یه) بۆ گرتنی وێنه‌كان زۆر ئاسانه، چونكه هاوێنه‌كه ئامێری هه‌ستیاری كارۆهێزێكی زۆر كه‌می تێدایه، هه‌ر هه‌ستی به‌فشار كرد ئه‌وه یه‌كسه‌ر وێنه ده‌گرێت. جێی باسه، سۆنی یه‌كه‌م كۆمپانیا نیه كه هاوێنه‌ی زیره‌كی داهێنابێت، چونكه ساڵی رابردووش كۆمپانیای گۆگڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌هاوێنه‌دا كرد، هاوێنه‌كه‌ی گۆگڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆگرتبوو، وه‌ك هه‌ستكردن به‌پیسبوونی هه‌واو پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌و رێژه‌ی كهول و شه‌كر له‌خوێندا. خاك - گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure