گروپی گرنگیدانی تایبه‌ت به‌بلوتوز Bluetooth Special Interest Group، ئێستا كار له‌سه‌ر خێراكردنی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن كه كاره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی بێته‌لی بلوتوز 5 بێت، یان ئه‌وه‌ی كه ناسراوه به‌نه‌وه‌ی 5 له‌ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل. كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن له‌ساڵی 1994 ده‌ستیكردووه به‌فكره‌ی دانانی ته‌كنه‌لۆژیای بلوتوز، دوابه‌دوای ئه‌م كۆمپانیایه‌ش چه‌ندین كۆمپانیا كاریان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه كرد كه ژماره‌یان ده‌گاته 1000 كۆمپانیا، بۆیه گروپێك دروستبوو به‌ناوی گروپی گرنگیدانی تایبه‌ت به‌بلوتوز Bluetooth Special Interest Group. ئه‌م گروپه ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ راگه‌یاندنی ورده‌كاری كاره‌كه‌یان كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می بلوتوزه كه به Bluetooth V5 ناسراوه، له‌وباره‌یه‌وه مارك پاوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای SIG رایگه‌یاند كه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌پایته‌ختی به‌ریتانیا ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین. نه‌وه‌ی پێنجه‌می بلوتوز چوار هێنده خێراتر ده‌بێت له‌گه‌یاندنی فایل و بابه‌ته‌كانی تر له‌ئامێرێكه‌وه بۆ ئامێرێكی تر. جێی باسه، نه‌وه‌ی پێنجه‌م چه‌ندین كاری نوێ و گرنگی تر له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی پێگه‌ی جوگرافی، به‌واتایه‌كی زیادكردنی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر پێگه‌ی جوگرافی و رووه‌كان له‌خۆده‌گرێت. خاك - گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure