ئه‌ندرۆ هاوس سه‌رۆكی به‌شی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆمپانیای سۆنی، به‌ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی راگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان له‌كاردایه بۆ پێشخستن و به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پله‌ی سته‌یشن 4 به‌ڕوونی 4K، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی باشتر له‌خۆده‌گرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی پێشوتر. هاوس له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ئامێره‌كه‌یان سه‌رنجی زیاتری هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان رابكێشێت، وتیشی: ئامێره‌كه ناوی Neo ده‌بێت، به‌ڵام نرخی له‌ئامێره‌كانی پێشخۆی گرانتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی جێی داخه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئامێره له‌كۆنگره‌ی E3 2016 دا به‌رهه‌مهێنانی ئاشكرا ناكرێت، كه‌واته ده‌بێت هه‌وادارانی زیاتر چاوه‌ڕوان بن تا ئه‌م ئامێره ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها هۆكاری دره‌نگ ئاشكراكردنی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سۆنی ده‌یه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ئه‌زموونی كاری پێبكات و تاقیبكاته‌وه، دوای دڵنیابوون له‌ئامێره‌كه ئینجا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه به‌رهه‌مهێنانی دوو نه‌وه‌ی جیاواز له‌بازاڕه‌كاندا نابێته هۆی دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك؟ هاوس وتی: زۆرینه‌ی یارییه‌كان به به‌رنامه‌یه‌كی ئاسایی پاڵپشتی ده‌كرێن. له‌كۆتاییدا هاوس رایگه‌یاند كه گه‌شه‌پێدانی یاری له‌ئامێره نوێیه‌كه‌دا پێویستی به‌كاری زیاتر‌و هه‌وڵی زیاتر هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كاره‌كه زۆر ئاسانه. خاك - گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure