14/6/2016 10:34 AM

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ دراوی كانزایی له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت دابنێ

هه‌موومان ئێستا ئامێری لاپتۆپمان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ ئامێرێكی پێویست و رۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنین، داهێنه‌رانی ئه‌م ئامێره‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ بچوك بێت، له‌وه‌شه‌ هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی باشیان تێدا جێگیر نه‌كردبێت بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌، بۆیه‌ كاتێك زۆر كاری پێده‌كه‌ین هه‌ست به‌گه‌رمبوونی ده‌كه‌ین.

به‌ڵام رێگه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی هه‌یه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ت له‌م گه‌رمبوونه‌ رزگار ده‌كات، داهێنانه‌كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی ژاپۆنی تاقیكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ ئه‌مكاره‌ چه‌ند دراوێكی كانزایی مس بخه‌ره‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت، به‌هۆی هێزی دینامیكییه‌وه‌ له‌م گه‌رمبوونه‌ رزگارت ده‌بێت.

به‌هۆی یاساكانی هێزی دینامیكییه‌وه‌، مس گه‌رمییه‌كه‌ زیاتر راده‌كێشێت به‌ به‌راورد به‌ئه‌له‌منیۆم و پلاستیك، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا دراوی كانزایی زیاتر بخه‌یته‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، ئه‌وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت زیاتر سارد ده‌بێته‌وه‌.

به‌هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی داهێنه‌ری ژاپۆنی، به‌كارهێنه‌ران دراوی كانزایان خستووه‌ته‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی لاپتۆپ ساردبوونه‌ته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ به‌رنامه‌ یان هیچ به‌شێكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بگه‌یه‌نێت.

جێی باسه‌، دراوی كانزایی ئوستورالی %50 ی له‌مس پێكدێت، به‌ڵام دراوی به‌ریتانی رێژه‌كه‌یان جیاوازه‌، هاوكات سه‌نتی ئه‌مریكی له‌ساڵی 1981 ته‌نها %2.5ی له‌مس پێكدێت.


خاك – گۆران قادر
س: شاشه‌ نیوز




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved