مۆبایل به‌ته‌نها ئامێرێك نییه بۆ په‌یوه‌ندی و به‌جێهێنانی كاره‌كانی رۆژانه، به‌ڵكو ئامڕازێكیشه بۆ سه‌رقاڵبوون و تێپه‌ڕاندنی كات. به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه جیاوازنه‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌وه كه تێیدا خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌كارهێنه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی ئاڵوده‌بوون. له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و رێژه‌و ئاستی ئاڵوده‌بوون به‌مۆبایله‌وه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار. بۆیه زانایان و پسپۆڕانی بواری ره‌فتار، رێنمایی به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن كه ئه‌م رێنماییانه‌ی لای خواره‌وه جێبه‌جێبكه‌ن تا ئاڵوده نه‌بن و ئه‌گه‌ریش ئاڵوده بوون، به‌مشێوه‌یه ته‌ركی بكه‌ن: 1- وایه‌رلێس و خاڵی په‌یوه‌ستبوونتان به‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بكوژێننه‌وه. 2- نۆتیفیكه‌یشن یان ئاگادركردنه‌وه‌كانی دوایین گۆڕانكاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكوژێننه‌وه. 3- ئه‌پڵیكه‌یشن و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر، له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا مه‌هێڵه‌وه. 4- ئه‌ندامێتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت كه‌مبكه‌ره‌وه.
5- شاردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ی مۆبایل له‌زۆرترین كاتدا. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure