كۆمپانیای گرۆبل فۆرس كاتژمێری Tourbillion 30 technique به‌رهه‌مهێنا، كاتژمێره‌كه به‌گرانی نرخه‌كه‌ی له‌كاتژمێره‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، چونكه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 1.275 ملیۆن دۆلار، سه‌ره‌ڕای نرخه گرانه‌كه‌ی كاتژمێرێكی زیره‌كیش نیه، به‌ڵكو كاتژمێرێكی ئاساییه. كاتژمێری Tourbillion 30 technique كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی بواری به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێر به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ئاڵۆزترین كاتژمێر داده‌نرێت له‌جیهاندا، چونكه جه‌سته‌ی ته‌واو روونه‌و له‌شوشه‌ی جۆری Sapphire به‌رهه‌مهێنراوه. كۆمپانیاكه ئه‌م كاتژمێره نوێیه‌ی ناوناوه Greubel Forsey كه به‌واتای (لوتكه‌ی روونی) دێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه دروستكراوه، كاتژمێره‌كه له 396 پارچه پێكدێت، به‌هۆی روونیشییه‌وه ده‌توانرێت به‌شه‌كانی ببینرێت. كۆمپانیاكه له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: كاتژمێری Tourbillion 30 technique چه‌ند پارچه‌یه‌كی له‌كریستاڵی جۆری Sapphire به‌رهه‌مهێنراوه، وه‌ك ئه‌و به‌شه‌ی قایشه‌كه به‌كاتژمێره‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه له‌هه‌موو گۆشه‌نیگاكانه‌وه ناتوانرێت ناوه‌خنی كاتژمێره‌كه ببینرێت. جێی باسه، كۆمپانیاكه ته‌نها 8 كاتژمێری له‌مجۆره‌ی به‌رهه‌مهێناوه، سه‌رجه‌میشیان تایبه‌تن به‌بازاڕه‌كانی ویلایه‌یه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه. خاك - گۆران قادر س: كه‌نالی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure