هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م كاتژمێری زیره‌كی Apple Watch له‌سالی رابردوودا، كاتژمێری ئه‌پڵ روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی به‌كارهێنه‌ران بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كه‌لتووری ئه‌پڵ نیه، ره‌خنه له‌كارێكی بگیرێت و چاكی نه‌كات. چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ئه‌پڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه ئه‌پڵ به‌نیازه چه‌ندین به‌رهه‌می نوێ تۆماربكات له‌ناویشیاندا كاتژمێرێكی زیره‌كه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی Apple Watch 2 كه گرنگترین به‌شی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی دوو كامێرا ده‌بێت. له‌ڕاپۆرته‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی دوو كامێرای ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كیش ئامێری هه‌ستیاری وێنه‌یی له‌سه‌ر جێگیرده‌كرێت، ئه‌م ئامێره هاوشێوه‌ی ئامێری هه‌ستیاری CMOS ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی تر كه ده‌توانرێت به‌هۆیانه‌وه وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی پێ تۆماربكرێت. ئه‌و راپۆرتانه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی زانینی زانیاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه، ئه‌م كامێرایه بۆ باركۆدی QR code به‌كارده‌هێنرێت، هاوكات ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه چه‌ندین زانیاری تریش به‌ده‌ستبهێنرێت، ئه‌م كارانه پێشتر به‌هۆی چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه به‌رده‌ست بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م كاتژمێره‌وه ئه‌م كارانه ئێستا ئاسانتر ده‌بن. خاك - گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure