نوێترین هه‌واڵ له‌سه‌ر مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت بڵاوبووه‌وه، هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌پڵ به‌نیازه گۆڕانكاری ته‌واو له‌ڕوونی و كوالێتی شاشه‌ی مۆبایله‌كانی بكات، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئایفۆنی حه‌وت شاشه‌كه‌ی له‌جۆری LCD ده‌بێت، كه ئێستا له‌زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت، به‌ڵام له‌ساڵی داهاتوه‌و یه‌كێك له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 یان ئایفۆن 8 شاشه‌كه‌ی له‌جۆری AMOLED ده‌بێت، كه ئێستا له‌مۆبایله‌كانی گالاكسی ئێس و گالاكسی نۆتدا بوونی هه‌یه. له‌ساڵانی رابردووش‌دا پسپۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه شاشه‌ی AMOLED كاركردنی باشتره به به‌راورد به‌شاشه‌ی LCD، هه‌رچه‌نده له‌مدوایانه‌دا شاشه‌ی LCD له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆن و ئامێری ئایپاد پرۆدا باش كاریان كردوه، به‌ڵام گۆڕینی شاشه له LCD ه‌وه بۆ AMOLED، چانسێكی باشتر ده‌دات به‌ئه‌پڵ كه به‌سه‌ر ئامێره‌كانی سامسۆنگدا زاڵ‌بێت. ئێستاش هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت مۆبایله‌كانی ئایفۆن به‌شاشه‌ی OLED دروستبكات، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی Nikkei Asian Review له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌پڵه‌وه رایگه‌یاند: كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ساڵی 2018 دا مۆبایلی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 ئێس به‌شاشه‌ی OLED دروستده‌كات. پێگه‌ی ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ندێك مۆبایلی ئایفۆن زووتر شاشه‌ی OLED به‌كارده‌هێنن، واته له‌ساڵی 2017 دا چه‌ند مۆبایلێكی ئایفۆن سوود له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌رده‌گرن، بۆیه له‌ساڵی داهاتووه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆن به‌شاشه‌ی OLED كارده‌كات. هه‌ریه‌كه له‌كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و LG و JDI یه‌كێك ده‌بن له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پاڵێوراون بۆ دروستكردنی شاشه‌ی OLED، هه‌روه‌ها كۆمپانیای سامسۆنگ راسپێردراوه به‌بڕی 6.82 ملیار دۆلار ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه په‌ره پێبدات. خاك - گۆران قادر س: the menatech
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure