پێگه‌ی ئینستاگرام ده‌یه‌وێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شداربووانی زیاتر هۆگری تۆڕه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌مانگی داهاتووه‌وه به‌شی وه‌رگێڕان بۆ پێگه‌كه‌ی زیاد ده‌كات. له‌وباره‌یه‌وه تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌داهاتوودا به‌شی وه‌رگێڕان له‌پاڵ پرۆفایلی به‌كارهێنه‌راندا بوونی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیشدا كارا ده‌بێت. ئه‌پڵیكه‌یشنی ئینستاگرام كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌یسبووك ده‌ڵێت: ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به 23 زمانی جیاواز بوونی ده‌بێت له‌پرۆفایلی به‌كارهێنه‌راندا، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی و چینی و ژاپۆنی و كۆری یه‌كێك ده‌بن له‌زمانی وه‌رگێڕانه‌كانی ئینستاگرام. جێی باسه، هۆكاری كاراكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه جیهان له‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌دا هاوته‌ریب تۆڕه‌كانیش بڕۆن. خاك - گۆران قادر س: sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure