هه‌ندێك له‌پسپۆڕانی بواری خێزان، كه یه‌كێكه له‌لقه سه‌ره‌كییه‌كانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی "sociology" جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌رگیری دوو كه‌س، كه پێشتر په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیان هه‌بووه، یه‌كێكه له‌هاوسه‌رگیرییه هه‌ڵه‌كان. چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هاوسه‌رگییرییه ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینی خزمایه‌تی بووه نه‌ك یه‌كترناسینێكی قوڵ و شاره‌زابوونی یه‌كتر. یه‌كێك له‌مه‌رجه سه‌ركییه‌كانی هاوسه‌رگیری باش بریتییه له‌یه‌كترناسینی هه‌ردوولا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك. هه‌رچه‌ند زیاتر‌و باشتر یه‌كتر بناسن هاوسه‌رگیرییه‌كه زیاتر له‌سه‌ركه‌تن و خۆشبه‌ختی نزیكتر ده‌بێته‌وه. چونكه به‌یه‌كترناسین شاره‌زای ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت و هیواو ئاوات و خووی یه‌كتر ده‌بن و به‌مشێوه‌یه باشترین هاوسه‌ری داهاتووی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. تائێستاش له‌زۆر كه‌لتوورو له‌كه‌لتووری كوردیشدا له‌نێو زۆر خێزاندا، دایك و باوك، كچ و كوڕی خۆیان ناسپێرن به‌كه‌س و خێزانی غه‌ریب و نامۆ، بۆ ئه‌مه‌ش هۆكاری جیاوازیان هه‌یه. به‌بێ گوێدان به‌كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی نێوان ژن و مێرد كه له‌یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و جیاوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانستی ژیناتناسی DNA تێكه‌ڵبوونی هه‌مان ره‌گه‌زو ژینات كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆسه‌ر منداڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری كه‌مئه‌ندامبوون و كه‌موكورتی زیاتر ده‌كات. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure