27/6/2016 09:47 AM

شیلی بۆ دووەمجار لەسەر یەك بوە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا

لە یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا كە لەوڵاتی وللایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرێ,ە چوو هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و شیلی بەیەك گەیشتن .

پاڵەوانێـی كوپا ئەمریكا ی سێنتینارۆ كە بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی پاڵەوانێتیەكەوە رێكخرابوو هەڵبژاردەی شیلی بۆ دووەمجار لەسەر یەك بووە پاڵەوان.

ساڵی رابردوو كە یارییەكانی پاڵەوانێـی كوپا ئەمریكا ئەنجامدارا لە وڵاتی شیلی هەردوو هەڵبژاردە بە لێدانی یەكلا كەرەوە یارییەكەیان كۆتایی پێهێنا كە بەسەركەوتووی شیلی كۆتایی هاتبوو.

لەم یاریەشدا كە هلەكاتی یاسایی یاریەكەداو لە كاتی زیادكراودا هیچ كام لە دوو هەَڵبژاردەكان نەیان توانی گۆڵی یەكتر بەسەر بكەنەوە بەلێدانە یەكلا كەرەوەكان شیلی بە 4 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەرژەنتینی بردەوە بۆ دووەمجار لەسەریەك ودووەم نازناوی هەڵبژاردەكەیان بەدەست هێناو میسی و هاورێَ كان بێ بەرشكران لە بەدەست هێنانی نازناوەكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved