تا بێت له‌جیهاندا به‌كوردستانیشه‌وه، رێژه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره له‌بره‌ودایه، كه‌مترین كه‌سیش زانیاریان له‌باره‌ی هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه‌و زۆركه‌س له‌جیاتی پارێز، به‌هۆكارێكی بۆماوه‌یی ده‌زانن و خۆیان راده‌ستی قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن، كه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه. هۆكاری نه‌خۆشی شه‌كره به‌مشێوه‌یه: ئه‌ندامێكی بچووكی جه‌سته هه‌یه ناوی "په‌نگریاسه"، له‌ناو په‌نگریاسدا به‌شێكی بچووك هه‌یه پێیده‌وترێت "دوورگه‌ی لانگه‌رهانز". دوورگه‌ی لانگه‌رهانز ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له‌ڕژاندنی هۆرمۆنێك كه رێژه‌ی شه‌كری جه‌سته رێكده‌خات. دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر شه‌كر له‌خوێندا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و رژێنه له‌دوورگه‌ی له‌نگه‌رهانزه‌وه ده‌ڕژێته خوێنه‌وه ناتوانێت هاوسه‌نگی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا مسۆگه‌ربكات. به‌مه‌ش نه‌خۆشی شه‌كره په‌یداده‌بێت و دواتر كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته ده‌بێت. بۆیه بۆ رێكخستنی هاوسه‌نگی شه‌كر له‌خوێندا له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ده‌رمانی تایبه‌ت ده‌درێته نه‌خۆش، كه ئه‌ویش بریتییه له‌ئه‌نسلینی ده‌ستكردو هیچ كاتێك ناتوانرێت شوێنگره‌وه‌ی ئه‌نسلینه سروشتییه‌كه بێت. كه‌مترین كه‌س له‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن، هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌ییه‌و ئه‌وانی تر به‌هۆی خۆنه‌پارستنه‌وه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure