گفتوگۆكردن و وتووێژ، چالاكییه‌كی رۆژانه‌ی هه‌موو كه‌سێكه، به‌گوێره‌ی نووسنی پسپۆڕێكی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كێشه‌كانی گه‌نجان، زۆرینه‌ی گه‌نجان كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌و زۆرینه‌ی گه‌نجانی جیهان تێیدا هاوبه‌شن، ئه‌وه‌ش بریتییه له "گوێ نه‌گرتن له‌به‌رامبه‌ر". جۆناسان ئه‌لفرێد، ده‌روونناس و لێكۆڵه‌ری بواری كێشه‌كانی هه‌رزه‌كارو گه‌نجان له‌تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌یدا، كه له‌سوودو یارمه‌تی له‌ده‌روونناسی زۆرینه‌ی كولتووره جیهانییه‌كان وه‌رگرتووه، رایگه‌یاندووه كه زۆرینه‌ی گه‌نجان له‌كاتی گفتوگۆ‌و وتو‌وێژی رۆژانه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌باشی گوێ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بگرن، قسه‌ی نێو مێشكیان دێته‌سه‌ر زمانیان و به‌مه‌ش زۆرجار توشی كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر ده‌بن. ئه‌لفرێد ئه‌مه‌ی بۆ كه‌م ئه‌زموونی و هه‌ڵشه‌یی و دڵگه‌رمبوونی گه‌نجان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێكی به‌ئه‌زموون ئه‌وه‌نده ساده نییه كه به‌ئاسانی بیرۆكه‌و بیركردنه‌وه‌كانی خۆی ببه‌خشێته به‌رامبه‌ر، به‌تایبه‌ت له‌كاتی توڕه‌بوون و شه‌ڕدا. ئه‌لفرێد ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه كوڕان زۆرتر له‌كچان له‌مڕووه‌وه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه‌و كچان زۆرتر توانای خۆكۆنترۆڵكردن و بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure