27/6/2016 01:33 PM

مۆنۆمێنتێك بۆ سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی

بڕیار وایە لەسەر گۆڕەكەی لە شاری سنە، مۆنۆمێنتێك بۆ هونەرمەندی گەورەی كورد دروست بكرێت.لەوبارەوە سەید موحسین عەلەوی بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، رایگەیاندووە: بەنیازین بە زوویی و بە هاوكاری شارەوانی سنە مۆنۆمێمتێك لەسەر كێلی هونەرمەند سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی دروست بكەین و بڕیارە بەم زوانە دەست بكرێت بە دروستكردنی. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئاوڕ دانەوە لە پێگە و ناوی هونەرمەندان و چالاكانی بواری هونەری  یەكێكە لە پێویستییە سەرەكییەكان و بەپێی  گەورەیی و رێزی زۆری سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی كە لەنێو كوردەكاندا هەیەتی، پێویستە كە وەها مۆنۆمێنتێكی بۆ ساز بكرێت.
مامۆستا سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی لە ساڵی 1882 لە گوندێكی نزیك شاری سنە لە دایكبووەو لە ساڵی 1937  هەر لەو شارە كۆچی دوایی كردوە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved