ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌رده‌وام جگه‌ره‌ده‌كێشن پێویسته هه‌ندێك له‌زیانه مه‌ترسیداره‌كانی جگه‌ره بزانن كه ئه‌مانه‌ن: ١-ته‌نها یه‌ك جگه‌ره پێكدێت له زیاتر له ٤٨٠٠ ماده‌ی كیمیایی، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٥٠ ماده‌یان زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت،وه ٦٩ یان هۆكاره بۆتوشبوون به ژێرپه‌نجه. ٢-به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌سی جگه‌ره‌كێش ڕه‌نگی قژی سروشتیان ده‌گۆڕێت به خۆڵه‌مێشی به شێوازێكی زۆر خێرا. ٣-كه‌سانی جگه‌ره‌كێش مه‌ترسی توشبوونیان به نۆره دڵی زیاتره به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی. ٤-ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی “پڕۆتین ئیلاستین” كه به‌رپرسه له‌شێوه‌ی دروستبوونی پێستی سنگ ،هه‌روه‌ها كه‌سی جگه‌ره‌كێش زیاتر توشی نه‌خۆشیه‌كانی مۆخ و دڵ ده‌بن كه به هۆكاری یه‌كه‌می مردن داده‌ندرێت له جیهاندا. ٥-نزیكه‌ی 30%حاڵه‌ته‌كانی ژێرپه‌نجه ده‌تواندرێت زاڵبین به‌سه‌ریدا له ڕێگای وازهێنان له كێشانی جگه‌ره‌وه. ٦-جگه‌ره كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پوك هه‌یه هه‌ربۆیه كه‌سانی جگه‌ره كێش زوتر ددانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ٧- به‌ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه نابێت كه ده‌یكێشێ, زاناكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوكه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵده‌مژن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ هه‌یه. ٨-جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌رنه‌زۆكی هه‌یه له ژنان و پیاواندا.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure