كۆمپانیای Ringing bell ی هیندی هه‌رزانترین مۆبایلی به‌ناوی Freedom 251 به‌رهه‌مهێنا، نرخی مۆبایله‌كه ته‌نها 4 دۆلاره، به‌مه‌ش ده‌بێته هه‌رزانترین مۆبایل له‌جیهاندا، ئه‌م مۆبایله له 30 حوزه‌یرانه‌وه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌وادارانیشی ده‌توانن به‌داواكاری پێشوه‌خته به‌ده‌ستی بهێنن. مۆبایلی Freedom 251 چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باشی تێدایه، وه‌ك په‌یوه‌ندی G3، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه به‌ڕوونی 540x960 پێكسڵ، له‌گه‌ڵ بوونی چاره‌سه‌ری چوار ناوكی، ده‌رباره‌ی رامه‌كه‌شی، ئه‌وه رامی ئه‌م مۆبایله ته‌نها 1 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی میمیۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 8 گێگابایت، به‌ڵام ئه‌م میمۆرییه به‌هۆی micro SDیه‌وه ده‌توانرێت تا قه‌باره‌ی 32 گێگابایت زیادبكرێت. مۆبایلی Freedom 251 خاوه‌نی دوو كامێرایه، كامێرای سه‌ره‌كی روونماكه‌ی 3.2 مێگاپێكسڵه، كامێرای پێشه‌وه‌شی روونماكه‌ی 0.3 مێگاپێكسڵه، توانای پاترییه‌كه‌شی mAh 1.450 میللـی ئه‌مپێره. جێی باسه، كه‌ناڵی رۆتانا كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه كۆمپانیای Ringing bell ی هیندی نیازیوایه ئه‌م مۆبایله بنێریته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه یان به‌ته‌نها بۆ ناوخۆی وڵات دروستیكردووه. خاك - گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure