پاتری مۆبایله‌كان زۆرینه‌ی جار هه‌ڵده‌ئاوسێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه پاترییه‌كه ته‌واو بووه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ پاترییه‌كی نوێ بۆ مۆبایله‌كه‌مان به‌ده‌ستبخه‌ین، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كان، كه خۆی له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه: * گه‌رمی: به‌هۆی كارلێكه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌یه‌كه‌م هۆكاری هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كان داده‌نرێت، بۆیه با هه‌میشه مۆبایله‌كه‌ت دوور له‌تیشكی خۆر بێت. * پڕنه‌كردنی شه‌حن به‌ته‌واوی: كاتێك مۆبایله‌كان شه‌حنی ته‌واویان تێنه‌چووه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی شاحنه‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی پاتری مۆبایله‌كه. * شاحینه‌ی خراپ (عادی): له‌به‌ر هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی، زۆرێك له‌به‌كارهێنه‌ران مۆبایلی عادی به‌كارده‌هێنن، به‌مه‌ش ده‌چن شاحینه‌یه‌كی عادیش بۆ مۆبایله‌كه ده‌كڕن، بۆیه مۆبایل و شاحینه‌ی خراپ (عادی) هۆیه‌كی تری تێكچوونی پاترییه‌كانه. * یاری: ئه‌و یاریانه‌ی كه گرافیكیان به‌رزه‌و به‌كارهێنه‌ران ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و یارییانه به‌كارده‌هێنن، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاترییه‌كه‌و له‌كۆتاییشدا هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كه. خاك – گۆران قادر س/ شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure