كۆمپانیای گۆگڵ له‌هه‌وڵدایه كه‌رتی ئامێره زیره‌كه‌كانی فراوانتر بكات، بۆیه به‌نیازه ئه‌مساڵ یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك به‌ناوی كۆمپانیاكه‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف بڵاویكرده‌وه، مۆبایله‌كه‌ی گۆگڵ ته‌واو جیاواز ده‌بێت له‌زنجیره مۆبایله‌كانی نیكسۆس، به‌شێوه‌یه‌ك گۆگڵ زیاتر زاڵده‌بێت به‌سه‌ر دیزاینی ئامێره‌كه‌و به‌رهه‌مهێنانی ته‌نانه‌ت له‌ڕووی سیستمی كارپێكردنیشه‌وه جیاواز ده‌بێت. به‌م هه‌نگاوه گۆگڵ راسته‌وخۆ كێبڕكێی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێبڕكێكه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئایفۆن7 ده‌ستپێبكات. بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌كه مه‌رج نیه گۆگڵ خۆی دروستی بكات، بۆیه پێده‌چێت له‌ڕێگای كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه مۆبایله‌كه به‌رهه‌مبهێنێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌پڵ په‌نای بۆ ئه‌م شێوازه بردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا مۆبایله‌كه دیزاینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گۆگڵه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی زنجیره مۆبایله‌كانی نیكسۆسه‌وه‌یه كه چه‌ندین كۆمپانیا دیزاینه‌كه‌یان بۆ كێشاوه، به‌ڵام ته‌نها پارێزگاریان له‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كردووه. خاك - گۆران قادر س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure