سیستمی كارپێكه‌ری IOS 10 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئێستا كۆپییه‌كی ئه‌و وه‌شاندنه‌ی وه‌ك ئه‌زموونی بڵاوكردووه‌ته‌وه تا به‌كارهێنه‌ران تاقیبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باسی بكه‌ین چۆنیه‌تی گۆڕینی فایله‌كانی سه‌ر شاشه‌یه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی 3D، كه به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه بۆ به‌كارهێنه‌ران هه‌ژمارده‌كرێت. ئێستاش بۆ گۆڕینی ناوی فایله‌كان به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی3D له‌وه‌شاندنی IOS 10 دا، په‌یڕه‌وی ئه‌م هه‌نگاوانه بكه: * سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و فایله دابگره كه ده‌ته‌وێت ناوی بگۆڕیت، پاشان به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی 3Dه‌وه فایله‌كه چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كت پێده‌دات، تۆش كلیك له‌سه‌ر Rename بكه. * دوای كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه، ئه‌وه به‌ویستی خۆت ناوه‌كه بگۆڕه. * دوای ته‌واوبوونی ناوه‌كه، كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی Done بكه، تا ناوه نوێیكه سه‌یڤ ببێت. * ئێستا تۆ توانیوته ناوی فۆڵده‌ره‌كه بگۆڕیت، ئه‌مكاره بۆ هه‌ر فۆڵده‌رێكی تریش ده‌توانیت تاقیبكه‌یته‌وه. خاك – گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure