كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه به‌نیازه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی ماسنجه‌ر تاقیبكاته‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌گفتوگۆی نهێنی به‌كارهێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی ماسنجه‌ره‌وه. كورته‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه به‌كارهێنه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك ده‌توانێت نامه‌كه‌ی بسڕێته‌وه، یان لایبه‌رێت، كاتی دیاریكراو بۆ ونكردنی نامه‌كه‌ش به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مكاره، به‌كارهێنه‌ر ته‌نها یه‌ك ئامێر دیاری ده‌كات، به‌مه‌ش نامه‌كه ته‌نها له‌و ئامێره‌دا سه‌یڤ ده‌بێت. به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمپانیاكه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت، واته كارێكی ئیختیاری ده‌بێت و هه‌موو به‌كارهێنه‌ران ناچار نابن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌كاربهێنن، له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیاكه ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه هه‌ستمان به‌وه كردووه كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌وه‌یه بۆ هه‌مووان گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام لایه‌نه ئابوری و ته‌ندروستی و سۆزدارییه‌كان، ده‌توانین وه‌ك نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه كه به‌كارهێنه‌ران حه‌زده‌كه‌ن به‌نهێنی بمێنێته‌وه. خاك - گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure