ئه‌گه‌ر كه‌سێكیت و حه‌زده‌كه‌یت خۆراكی رۆژانه‌ت رێكبخه‌یت، یان خۆراكه ته‌ندروسته‌كان دیاری بكه‌یت، ئه‌وه واباشتره ئه‌پڵیكه‌یشنی Mealimeتاقیبكه‌یته‌وه، كه میكانیزمێكی باش و ئاسان له‌خۆده‌گرێت بۆ رێكخستنی ژه‌مه خۆراكه‌كان. ئه‌پڵیكه‌یشنی Mealime چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ له‌بواری خۆاكیدا له‌خۆده‌گرێت، له‌ناویاندا تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵبژاردنی خواردنی ته‌ندروست، هاوكات ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه پلانی هه‌فتانه له‌خۆده‌گرێت كه پێداویستییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر پڕده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه بریتییه له‌لیستی پێكهاته‌ی خۆراكه‌كان كه به‌كارهێنه‌ر پێویستی پێیه‌تی له‌هه‌فته‌كه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی بازاڕكردندا ئه‌و خۆراكانه بكڕێت. ئه‌پڵیكه‌یشنی Mealimeرێگه‌كانی دروستكردنی خوارده‌مه‌نییه ته‌ندروستییه‌كانیشی تێدایه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نازانن خواردن به‌پاكی دروستبكه‌ن، ئه‌وه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان رێنمایی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك به‌هۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه ده‌توانێت بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك یان كه‌متر خۆراكێكی باش و ته‌ندروست دروستبكات، هه‌روه‌ها ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه خه‌رجی خۆراكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، واته به‌هۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه ده‌توانیت خۆت پێكهاته خۆراكییه‌كان دروستبكه‌یت په‌نا بۆ چێشتخانه‌كان نه‌به‌یت بۆ دروستكردنی خۆراكێكی تایبه‌ت وه‌ك زه‌ڵاته‌و موقه‌بیلات. جێی باسه، ئه‌پڵیكه‌یشنی Mealime به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی بۆ هه‌ردوو ئه‌پڵیكه‌یشنی ios و ئه‌ندرۆید كارایه به‌قه‌باره‌ی 7.9 گێگابایت. خاك – گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure