نوێترین مۆبایلی زیره‌ك بووه‌ته شۆڕشێك له‌جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا، ئه‌م مۆبایلانه زۆر به‌خێرایی بازاڕه‌كانی جیهانیان كۆنترۆڵكرد، به‌هۆی زۆری جۆری مۆبایله‌كانه‌وه، به‌كارهێنه‌ران ده‌سته‌وه‌ستان بوون له‌هه‌ڵبژاردنی مۆبایلێكی گونجاو، بۆیه زۆرجار به‌كارهێنه‌ر بێئاگایه له‌و عه‌یبانه‌ی كه مۆبایله‌كه هه‌یه‌تی، یان له‌و نرخه به‌رزانه‌ی كه شیاوی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه نیه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك لایه‌نی تر كه ده‌ریده‌خات مۆبایله‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه یان شكست. لێره‌دا ناوی چه‌ند مۆبایلێك ئاشكرا ده‌كه‌ین كه له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا شكستیان هێناوه: *Iphone 6s له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م مۆبایله به‌رگه‌ی فشار ناگرێت و به‌ده‌ست ده‌نوشتێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه وه‌ك پێویست تۆكمه نیه، هه‌روه‌ها هه‌مان كێشه له‌مۆبایلی Iphone 6s پڵهسیشدا بوونی هه‌یه. * مۆبایلی Alcatle one touch idol alpha ئه‌م مۆبایله له‌نیوه‌ی ساڵی 2014 دا به‌رهه‌مهێنرا، به‌ڵام ئه‌م مۆبایله چه‌ند كێشه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه له‌كاتی ئیشپێكردندا تایبه‌تمه‌ندی له‌مسه‌كه‌ی له‌كارده‌كه‌وێت، هۆكاری ئه‌م لهكاركهوتنهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌رمبوونی مۆبایله‌كه یان زۆر به‌كارهێنانی، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا خراپییه‌كی تری ئه‌م مۆبایله‌یه. *Galaxy grand neo ئه‌م مۆبایله سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆمپانیای سامسۆنگه، به‌ڵام چه‌ند خراپییه‌كی هه‌یه، له‌وانه روونمای كامێراكه‌ی زۆر لاوازه‌و ناتوانرێت گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌ڕوونیHD پێبگیرێت، هاوكات روونی شاشه‌كه‌شی زۆر لاوازه، خراپییه‌كی تری ئه‌م مۆبایله ئه‌وه‌یه كه میمۆرییه‌كی ته‌نها 8 گێگابایته‌و ته‌نها 4 گێگای لێبهكاردێت، ئه‌م مۆبایله هه‌ندێكجاریش هێڵ (شبكه)ی نامێنێت، هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه كه وه‌ك پێویست نه‌فرۆشرێت. *HTC Desire 310 بیسته‌ر (سماعه)ی مۆبایله‌كه باش كارنه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله فلاشی پشته‌وه‌و پێشه‌وه‌ی نیه، رامه‌كه‌ی زۆر كه‌مه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه باش كارنه‌كات و زوو پاترییه‌كه‌ی له‌كاربكه‌وێت. *LG Optimus L3 II یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه كۆمپانیای LG به‌بیستنی زیانی پێده‌گات، چونكه دوگمه‌كانی سه‌ر شاشه‌كه‌ی زۆر لاوازن، هه‌روه‌ها كاتێك به‌كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌به‌سرێته‌وه، زۆر خراپ كۆنێكت ده‌بێت و به‌زه‌حمه‌ت و فایل یان هه‌رشتێك ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه، هاوكات روونمای شاشه‌كه‌شی لاوازه‌و قه‌باره‌ی بچووكه. *NOKIA X یه‌كه‌مین مۆبایلی نۆكیایه كه به‌ئه‌ندرۆید كاربكات، ئه‌م مۆبایله‌ش چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه، له‌وانه پاترییه‌كی به‌هێزی نیه، قه‌باره‌كه‌ی ته‌نها 1500 میلی ئه‌مپێره، هه‌روه‌ها ئه‌ستوری مۆبایله‌كه 10.4 میلیمهترهو كێشیشی 128 گرامه، له‌كاتی به‌كارهێنانیشدا زۆر زوو گه‌رم ده‌بێت، هاوكات بێبهشیشه له‌خزمه‌تگوزاری GOOGLE PLAY *Galaxy ace style شاشه‌كه‌ی له‌جۆری سوپه‌ر ئه‌مۆلیده، به‌ڵام لاوازه‌و له‌گه‌ڵ نرخهكهیدا یه‌كناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها پاترییه‌كی به‌هێزی نیه، قه‌باره‌كه‌ی ته‌نها 1500 میلی ئه‌مپێره، هاوكات به‌سه‌رجه‌م ئه‌په‌كانی GOOGLE PLAY پشتگیری ناكرێت. *Sony xPeria e1 DUAL ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی بچوكه، هه‌روه‌ها به‌پرۆسێسه‌ری سنابدراگۆن 200 ناوه‌كی كارده‌كات، قه‌باره‌ی شاشه‌كه ته‌نها 4 ئینجه، مۆبایله‌كه نرخه‌كه‌ی به‌رزه به به‌راورد به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رامه‌كه‌ی كه‌مه‌و رووی مۆبایله‌كه گونجاو نیه. خاك - گۆران قادر س: كه‌ناڵی الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure