نهێنی ئه‌م بازنه رووناكیه چیه له‌ده‌وروبه‌ری كامێرای مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگ؟ مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسیJ2، نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگه كه به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاوه له‌انگی رابردوودا راگه‌یه‌نرا، هه‌روه‌ك له‌هه‌مان مانگیشدا له‌بازاڕه‌كانی جیهان و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ستكرا به‌فرۆشتنی. كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی خۆی به‌ناوی گالاكسی J2 راگه‌یاند كه له‌ده‌وروبه‌ری كامێراكه‌ی هێڵێكی بازنه‌یی رووناك بوونی هه‌یه، ئه‌م رووناكیه له‌كاتی هاتنی په‌یوه‌ندی و نامه‌دا وه‌ك گڵۆپێك كارده‌كات و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له‌په‌یوه‌ندییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه. مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی J2 به‌و هێڵه رووناكیه له‌مۆبایله‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، هاوكات به‌كارهێنه‌ره‌كه‌شی ده‌توانێت ره‌نگی ئه‌و رووناكیه به‌ویستی خۆی بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت بۆ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو ره‌نگێگ دابنێت، بۆ ژماره ته‌له‌فونێكی تریش ره‌نگێكی تر، بۆیه به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه ده‌توانرێت ده‌ستكاری و گۆڕانكاری له‌و رووناكیه‌دا بكرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌م مۆبایله تایبه‌تمه‌ندی (تۆربۆ سپید)ی بۆ زیادكراوه، كه بۆ باشتر كاركردنی و ئادائی مۆبایله‌كه سوودی لێده‌بینرێت، به‌ڵام چۆنیه‌تی كاركردنی له‌گه‌ڵ كاراكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هێشتا به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سامسۆنگ مۆبایلی گالاكسی J2 له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌نرخی 145 دۆلار بخاته بازاڕه‌كانی وڵاتی هینده‌وه. خاك – گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure