له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا جۆرێكی تازه‌ی به‌رزكه‌ره‌وه (مه‌سعه‌د) ئاشكرا كراوه، كه بۆ ئه‌و ماڵانه سوودی هه‌یه كه له‌چه‌ند نهۆمێك پێكهاتووه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌رزكه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه بڕێك كاره‌بای كه‌متر له‌وانه‌ی بۆ بینا به‌رزه‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌كارده‌هێنرێت كارده‌كات، هه‌روه‌ها جێی دوو كه‌س ده‌بێته‌وه‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌شی شوشه‌یه‌و ده‌توانرێت كه‌سانی ناو به‌رزكه‌ره‌وه‌كه ببینرێن و ده‌نگیشیانت گوێ لێبێت. ئه‌م به‌رزكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ تاكه‌كانی خێزان به‌گشتی هه‌یه، به‌ڵام بۆ منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان گرنگییه‌كه‌ی زیاتره، چونكه ئه‌وان ناتوانن به‌ئاسانی به‌سه‌ر پلیكانه‌دا هاتوچۆ بكه‌ن، بۆیه ده‌توانن سوود له‌مجۆره‌ی به‌رزكه‌ره‌وه ببینن. خاك - و/ كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure