بێگومان هه‌رسێ كۆمپانیای مێرسیدس بێنز و BMW و ئه‌ودی له كێبڕكێیه‌كی توندان و هه‌رگیز له‌م له‌م كێبڕكێیه‌دا ماندوو نابن، ئه‌مه‌ش بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌راندایه، چونكه چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی نایابیان ده‌خاته به‌رده‌ست، به‌ڵام بێگومان ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش به‌نرخێك ده‌بێت كه شایسته‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بێت. له‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆمپانیای مێرسیدس بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی پیكئاب داوای هاوكاری له نیسان ناڤارا NP300 كرد بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی پیكئابی نایاب، هاوكات وێنه‌ی دزه‌پێكراوی پیكئابه‌كه‌ی مێرسیدیش به‌ناوی مێرسیدس GLT بڵاوبوه‌وه، پێده‌چێت ئێستاش BMW هه‌مان بیرۆكه‌ی هه‌بێت بۆ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ مێرسیدسدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه Henrik Von Kuenhein جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای BMW له ئاسیا‌و باشوری ئه‌فریقا له‌مانگی رابردوودا رایگه‌یاند: مه‌حاڵه بیر له دروستكردنی ئۆتۆمبێلی پیكئاب بكه‌ینه‌وه كه لۆگۆی BMWی له‌سه‌ر بێت، ئه‌مه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله ئه‌فسانه‌ییه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان. به‌ڵام وادیاره به تێپه‌ڕبوونی كات بارودۆخ گۆراوه، هه‌رچه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام Marc Werner سه‌رۆكی BMW له ئوستورالیا رایگه‌یاند: دروستكردنی ئۆتۆمبێلی پیكئاب بیرۆكه‌یه‌كی دوور نیه، هه‌رچه‌نده ئه‌مكاره لای مێرسیدس ئاسانتره، چونكه ئه‌وان خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێلی ڤانن. ئه‌م زانیاریانه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه BMW نیازی وایه، كێبڕكێی مێرسیدس بكات، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ش دێته كایه‌وه كه ئایا ئه‌ودێش هه‌مان كار ده‌كات؟! خاك – و/ گۆران قادر س: Arab GT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure