25/7/2016 02:20 PM

توانا ئەمین (گەردانەی تەم) بڵاودەكاتەوە

ناوەندی ئاوێر (گەردانەی تەم)ی بڵاوكردەوە، ئەم كتێبە هەڵبژاردەیەكە لە ژیان و شیعر و نامەكانی شاعیری ئێرانی سوهراب سپێهری، بە وەرگێڕانی توانا ئەمین.
لەبەشێكی ئەم كتێبەدا هاتووە:خەڵك بەرانبەر ژیان ناوەستن تا بەجوانیی بیبینن، هەر بۆیە قسەكانیشیان نانیشن بەدڵەوە، هەر لەبەر ئەوەیە شیعرەكانی ئێستا تامیان تێدا نییە، لەتابلۆكاندا گەرموگوڕی ژیان ون بووە. باشە بۆ من بۆم نەبێ بڵێم؛ دەنگی بۆقێكم لەزۆربەی زۆری گۆرانییەكان پێ خۆشترە؟!.
توانا ئەمین نووسەر و وەرگێڕێكی كوردی دانیشتووی سویدە و پتر لە 15 كتێبی لەبواری لێكۆڵینەوە و نووسین و وەرگێڕان، چاپ و بڵاوكردۆتەوە.
خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved