كۆمپانیای مێرسیدس بێنز نموونه‌ی یه‌كه‌می له Urban e track ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی بڵاوكرده‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله به یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ژمار ده‌كرێت، وێنه‌كه له‌وه‌یه هه‌موو لایانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رنه‌خات، به‌ڵام هه‌یكه‌لی سه‌ره‌كی به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ته‌واو روونه. ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی مێرسیدس، یه‌كێك ده‌بێت له گرنگترین به‌رهه‌می داهاتووی كۆمپانیاكه، هاوكات ده‌شبێته یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی كه نه كۆمپانیای نیكۆلای ئه‌مریكی و نه هیچ كۆمپانیایه‌كی تر پێش مێرسیدس دروستیان نه‌كردووه، ئۆتۆمبێلی Urban e track له‌سه‌ر په‌یكه‌ری بارهه‌ڵگری بێنز دانراوه، هاوكات پاترییه‌كی به‌هێزیشی له‌جۆری 212 كیلۆ واتی بۆ دانراوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆی كێشی ده‌گاته 26 تۆن، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 1.600 كیلۆگرام له كێشی دیزڵ قورس‌تر ده‌بێت. پاتری Urban e track ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی دوو بۆ سێ كاتژمێر شه‌حن بكرێته‌وه، كاتێكیش ته‌واو شه‌حن ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت 200 كیلۆمه‌تری پێ ببڕێت. خاك – گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure