كاتێك كاره‌كه له ئۆتۆمبێله‌كاندا په‌یوه‌ندی ده‌بێت به هێزو كوالێتی و پته‌وی، ئه‌وا راسته‌وخۆ خه‌یاڵمان ده‌ڕوات بۆ ئه‌و ماركانه‌ی كه مێژوویه‌كی ره‌سه‌نیان هه‌یه، وه‌ك مێژووی ئۆتۆمبێله‌كانی مێرسیدس و BMW و چه‌ندین ماركه‌ی تری ئۆتۆمبێل كه له‌خه‌یاڵماندا وێنه‌یه‌كی باشیان هه‌یه. كۆمپانیای (سۆفت بانك)ی ژاپۆنی كه تایبه‌ته به‌بواری په‌یوه‌ندی، ئاشكرایكرد كه نامه‌یه‌كی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی ئیمزا كردووه، لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدانی ئۆتۆمبێله‌كانی هۆندا كه بتوانن هه‌ستی شۆفێره‌كه بخوێننه‌وه‌و بۆ هه‌ركارێك كه پێویستی بێت هاوكاری بكه‌ن. به‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی هۆندا ده‌توانن به‌شداری به شۆفێران بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، هاوكات هه‌ندێك ئامۆژگاریشیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌نیازن سه‌نته‌رێكی په‌یوه‌ندی بكه‌نه‌وه كه شۆفێران بتوانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن و ئه‌وانیش وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا هاوشێوه‌ی Siri ئایفۆن ده‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای هۆندا لیستێكی بڵاوكرده‌وه كه حه‌وت ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك بڵاویده‌كاته‌وه، لیسته‌كه تایبه‌ته به توندوتۆڵی و تێكچونی ئۆتۆمبێله‌كان، له‌وبواره‌شدا ئۆتۆمبێله‌كانی هۆندا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌و رێژه‌كه‌یان له %9 تێپه‌ڕی نه‌كردووه، دوای ئه‌میش كۆمپانیای تۆیۆتا دێت له توندوتۆڵیدا، پاشان سوزۆكی پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه، سۆپارۆش پله‌ی پێنجه‌م، هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی هیوندای كۆریای و مازداو میتسوبێشی پله‌ی شه‌شه‌میان وه‌رگرتووه، كۆمپانیای نیسانیش له ده یه‌كه‌مه‌كانه‌و به‌ڕێژه‌ی %25 ساڵانه ئۆتۆمبێله‌كانی تێكده‌چن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده یه‌كه‌می كۆتاییه‌وه، بۆنموونه ئه‌ودی پله‌ی 26 وه‌رگرتووه، مێرسیدس پله‌ی 28 كرایسله‌ر 31 ئۆتۆمبێله‌كانی جێب 32، ساپ 33، رینۆ 34، ئه‌لفا رومیۆ 35، لاندرۆڤه‌ر 36. كه ئه‌مه‌ش شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو بۆ هه‌ندێك له‌م ئۆتۆمبێلانه. هه‌ر له لیسته‌كه‌دا باسی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرێت كه به كه‌مترین نرخ چاكده‌كرێنه‌وه، له‌مه‌شدا فیات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌نرخی چاككردنه‌وه‌دا، پاشان رینۆ پله‌ی دووه‌م و پۆرشه پله‌ی سێیه‌م و مازدا پله‌ی چواره‌میان به‌ده‌ستهێناوه. خاك - گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure