رۆبۆتێكی نوێ كه هێنده‌ی قه‌باره‌ی ده‌ستێكه، به‌ڵام كێبڕكێی رۆبۆته گه‌وره‌كان ده‌كات. ئه‌م رۆبۆته وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گاڵته‌جار مامه‌ڵه ده‌كات و پێده‌چێت له داهاتووشدا له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان شوێنێكی شایسته به‌خۆی داگیربكات. رۆبۆته نوێیه‌كه ناوی (كۆزمۆ)یه‌و چه‌ندین ئامێری هه‌ستیاری تێدا جێگیركراوه، هاوكات هه‌ستیاری جوڵه‌و بینینیشی تێدایه، ئه‌م رۆبۆته نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌نكی كه تایبه‌ته به دروستكردنی رۆبۆت و باره‌گاكه‌شی له شاری سانفرانسیسكۆیه، كۆزمۆ به مۆبایلی زیره‌ك كۆنترۆڵ ده‌كرێت. كۆزمۆ، یه‌كه‌م رۆبۆتی له‌و شێوه‌یه نیه كه به‌رهه‌م هێنرابێت، به‌ڵكو چه‌ندین رۆبۆتی تریش هه‌یه كه بۆ فێركردنی منداڵ و یاریكردن له‌گه‌ڵیاندا به‌رهه‌مهێنراوه، بۆنموونه رۆبۆتی (ستار ورز -8) كه كۆمپانای سه‌فیر دروستی كردووه‌و به مۆبایلی هۆشمه‌ند كۆنترۆڵ ده‌كرێت. ده‌رباره‌ی رۆبۆته‌كانی تر بۆریس سۆفمان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌نكی ده‌ڵێت: رۆبۆته‌كانی تر به تێپه‌ڕبوونی كات توانای فێركردنی منداڵیان نامێنێت. سۆفمان ده‌شڵێت: بێگومان چه‌ندین رۆبۆتی نوێ به‌رهه‌مهێنراون، كه ئامانجیانه وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی بن یان ببنه هاوڕێیه‌كی رۆبۆتی، به‌ڵام هه‌موویان توانای ئه‌وه‌یان نیه كه ببینن و بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئامێره زیره‌كه‌كان كه له كۆزمۆدا جێگیركراوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه رووخساره‌كان بناسێته‌وه‌و چه‌ند یارییه‌كی وه‌ك كویك تاب بكات و به‌وهۆیه‌شه‌وه كێبڕكێی یاریچییه‌كان ده‌كات. خاك - گۆران قادر س: كه‌ناڵی العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure