17/8/2016 10:58 AM

رۆبۆت جێگای گارسۆن دەگرێتەوە

زومی كامێراكانی رۆیتەرز ئەمجارە روویكردۆتە یەكێكە لە چێشتخانەكانی وڵاتی سەنگافورە، كە رۆبۆتە زیرەكەكان  چەند كارێكی جیاواز ئەنجام دەدەن و باری قورسی سەرشانی مرۆڤەكان سوك دەكەن، لە نوێترین كاریشدا چێشتخانەی chili padi nonya لە سەنگافورە پەنای بۆ رۆبۆت بردووە بۆ كۆكردنەوەی قاپ و كەوچكەكان، دوای ئەوەی میوانەكان خواردنەكەیان دەخۆن لە چێشتخانەكەیاندا، ئەم رۆبۆتە زۆر بەئاسانی دەتوانێت بەسەرجەم بەشەكانی چێشتخانەكەدا بگەرێت و ئەو قاپانە بناسێتەوە كە بەتاڵ بوون، پاشان بەبێ ئەوەی بیانشكێنێت هەلیاندەگرێتەوە.

ئەم هەنگاوەی ئەم چێشتخانەیەش دوای ئەوە هات كە وڵاتی سەنگافورە یاسای كاركردنی بیانیەكانی قورس كرد لەسالی 2011دا، ئەم هەنگاوەی حكومەتیش بووە هۆی ئەوەی كە دەستی كار كەمبێتەوە، هەروەها دانیشتوانی ئەو وڵاتەش گەیشتونەتە پلەیەكی بەرزی كاركردن و كاری كلاسیكی ناكەن، یان نەیانەوێت تا درەنگانێكی شەو كاربكەن، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەش كۆمپانیا سەنگافوریەكان پەنایان بۆ رۆبۆت بردووە تا كاریان بۆ بكات، بەتایبەت لەو شوێنانەی كە هاوڵواتیان كاری تێدا ناكەن.

خاك -  گۆران قادر
س: الیوم السابع 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved