زانایان له په‌یمانگای ماساتچوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، توانیان جۆره مۆبایلێك به‌رهه‌مبهێنن كه خۆی هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی و به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌كتره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك ده‌توانێت به‌شه‌كانی خۆی پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه. به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی كۆپانیای فاست بووه، پاشان زانایانی په‌یمانگای ماساتچوستس كاریان له‌سه‌ر كردووه‌و توانیویانه گه‌شه‌ی پێبده‌ن، مۆبایله‌كه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت، كاتێكیش به‌شه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێت، ئه‌وه به‌هۆی بوونی موگناتیسه‌وه مۆبایله‌كه به‌شه‌كانی خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك یان شكانی به‌شه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه. به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری mashable ئه‌مریكی، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله تائێستا وه‌ك ئه‌زموون كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام پسپۆرانی په‌یمانگای ماساتچوستس رایده‌گه‌یه‌نن: دروستكردنی ئه‌م مۆبایله جیهانێكی نوێ ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی دیزانی نوێی مۆبایلی زیره‌ك له داهاتوودا، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه تائێستا هه‌ڵوه‌شاندن و به‌ستنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ساده‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت له داهاتودا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و ئه‌مجۆره ته‌كنه‌لۆژیایه گرنگی پێبدرێت. جێی باسه، به‌كاربه‌ر ده‌توانێت ئامێره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێت و دواتر به‌جێیبهێڵێت بۆ مۆبایله‌كه خۆی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیشی لێبدات مۆبایله‌كه خۆی ده‌توانێت به‌شه‌كانی خۆی ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مكاره‌ش هاوكار ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی مۆبایله‌كان نه‌شكێن. خاك - گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure