30/8/2016 09:58 AM

نهێنی ئه‌م پارچه‌ پلاستیكه‌ چیه‌؟

نهێنی ئه‌م پارچه‌ پلاستیكه‌ چیه‌ كه‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كێبڵی شه‌حندا بوونی هه‌یه‌؟

زۆرێك له‌ ئێمه‌ كێبڵی شه‌حنكردنه‌وه‌مان بینیوه‌ كه‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا پارچه‌یه‌ك پلاستیك بوونی هه‌یه‌، له‌ڕاستیدا سه‌رمان له‌م پارچه‌یه‌ سوڕماوه‌و ناشزانین سوودو نهێنی ئه‌م پارچه‌یه‌ چیه‌!

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان تیشكی كارۆمۆگناتیسی ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ته‌شویش و له‌ناوچوونی ئه‌و ئامێرانه‌ی تر كه‌ له‌نزیك ئه‌م كێبڵه‌وه‌ن، بۆیه‌ ئه‌م پارچه‌یه‌ لێره‌دا جێگیركراوه‌ تا پارێزگاری بكات له‌هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ناو ئامێره‌كاندا هه‌ن و نزیكی ئه‌م كێبڵه‌ن.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م پارچه‌ پلاستیكیه‌ كه‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شاحنه‌كاندا بوونی هه‌یه‌، رێگری ده‌كات له‌ كارۆهه‌وایی كه‌ هه‌ندێك تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی روونی هه‌ندێك له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه‌ زۆر هه‌ستیارن.

پارچه‌ پلاستیكیه‌كه‌ له‌ دوو به‌شی كاربۆن پێكدێت كه‌ ئه‌م تیشكانه‌ هه‌ڵده‌مژن، دوو پارچه‌كه‌ ده‌وری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌ پلاستیكیه‌ی داوه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هیچ كێبڵێك نه‌كڕیت كه‌ ئه‌م پارچه‌ پلاستیكیه‌ی پێوه‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ ره‌چاوی شێوازی باش شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری لاپتۆپه‌كانمان بكه‌ین، تا پاتریه‌كانیان ته‌مه‌نیان درێژ بێت و زوو تێكنه‌چێت.

خاك - و/ گۆران قادر
س: روسیا الیوم




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved