1/9/2016 02:32 PM

لەرێگەی یوتوبەوە وێنەی جوڵاو (GIF) دروستبكە

یوتیوب بە سەرچاوەیەكی بێ كۆتایی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی هەژمار دەكرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە پسپۆران هەوڵدەدەن كە چەند ئامراز گەشە پێبدەن بۆ ئاسانكاری لە دروستكردنی بۆ وێنەی GIF دا، لەم چوارچێوەیەشدا یوتیوب ئامرازێكی لەناو پێگەكەدا داناوە بۆ كاركردن لەسەر وێنەكان، بەشێوەیەك كە هەموو كەس بتوانێت لە رێگەی ڤیدیۆوە وێنەی جوڵاو GIF دروست بكات.

ئامرازەكە تائێستا لەژێر كاری ئەزمونی و گەشەپێداندایە، بەڵام بەمەبەستی بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆی زیاتر كە لەسەر شێوەی GIF بێت، ئێستا پێگەكە  دەستی كردوە بە دروستكردنی ئەم شێوازە لە وێنەو گرتەی ڤیدیۆییدا، چۆن دەتوانیت بەهۆی ڤیدیۆیەكەوە وێنەی GIF دروست بكەیت؟ بەم چوار هەنگاوە دروستی بكە:

1-لەژێر هەر گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دوگمە یان بەشی share  هەیە، هەر لەو بەشەی شەیردا ئامرازی GIF بونی هەیە.


2-كلیك لەسەر GIF بكە، پاشان  لە گرتەكەدا چاككردن و دەستنیشانكردنی هەر وێنەیەكت بۆ دەكرێتەوە،كە دەتەوێت هەڵیبژێریت بۆ وێنە جوڵاوەكە.

3-بەشە شینەكە لابەرە، تا سەرەتاو كۆتایی وێنە جوڵاوەكە دیاری بكەیت، پێویستە دیاری كردنەكە لە 6 چركە زیاتر نەبێت.

4-لە كۆتایدا بەشی Create GIF هەڵبژێرە بۆ دروستكردن و سەیڤ كردنی  وێنەی جوڵاو، كاتێك ئەم بەشەش تەواو دەكەیت، ئەوە وێنە جوڵاوەكەت ئامادە دەبێت بۆ بڵاوكردنەوە لەهەر تۆرێكی كۆمەلایەتی كە خۆت مەبەستە.

خاك -  و/ گۆران قادر
س: شاشە نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved