كۆمپانیای Privoro نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد. به‌رهه‌مه نوێیه‌كهPrivancy Guard و گرنگی ده‌دات به پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كان، كه بریتییه له كه‌ڤه‌رێك بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان. ئه‌م كه‌ڤه‌ره مۆبایله‌كان له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی سیخوڕی ده‌پارێزێت، كه زۆرینه‌ی كات به‌هۆی كاراكردنی مایكرۆفۆنه‌وه سیخوری به‌سه‌ر كه‌سه‌كانه‌وه ده‌كرێت، جا سیخوڕییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌وه بێت یان لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان. به‌هۆی كهڤهرهكهوه مۆبایله‌كه ته‌واو كۆنترۆڵ ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له چوارده‌وری مۆبایله‌كه ده‌نگه ده‌نگ ده‌رده‌كرێت، به‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ده‌نگی كه‌سه‌كه به‌هۆی مایكرۆفۆنه‌وه بگوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت چه‌ند به‌شێكی كه‌ڤه‌ره‌كه لێبكه‌یته‌وه كه زانیت ته‌شویش دروست ده‌كات له‌كاتی په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كانت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناتوانرێت په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كان به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه بپارێزرێت، به‌ڵكو ئه‌م ئامێره ته‌نها مۆبایله‌كه‌ت له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی سیخوڕی كردن ده‌پارێزێت كاتێك مۆبایله‌كه‌ت به‌ته‌نها جێهێشتووه. جێی باسه، كۆمپانیاكه ئاشكرای ده‌كات كه دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ئامانجیانه ئه‌م ئامێره به‌ده‌ستبخه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان كه ده‌ترسن نهێنییه‌كانیان بدزرێت به‌هۆی مۆبایله‌كانه‌وه، هاوكات نرخی كهڤهرهكهش 999 دۆلاره. خاك - و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure