توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستنی ده‌ریخستووه كه‌چالاكی جه‌سته‌یی رۆژانه گرنگه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به ٥ نه‌خۆشی, ٢٠% كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایكردووه كه، هه‌ر كه‌سێك رۆژانه چالاكی جه‌سته‌یی پێویست ئه‌نجامبدات، ئه‌وا به‌ڕێژه‌ی ٢٠% مه‌ترسییه‌كانی ٥ نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه، نه‌خۆشییه‌كانیش بریتیین له شه‌كره‌و جه‌ڵده‌ی مێشك‌و نه‌خۆشی دڵ‌و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتی به ١٧٤ توێژینه‌وه‌ی تر به‌ستووه كه له‌نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠١٦ ئه‌نجامدراوه، كه‌به‌گشتی په‌یوه‌ندی به‌چالاكی جه‌سته‌یی و هه‌ریه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌م جۆره كورت كردۆته‌وه، له‌وانه ١٠ خوله‌ك سه‌ركه‌وتن به‌قادرمه، ١٥ خوله‌ك به‌كارهێنانی گسكی كاره‌بایی، ٢٠ خوله‌ك گرنگیدیان به‌باخچه، ٢٠ خوله‌ك راكردن، ٢٥ خوله‌ك به‌كارهێنانی باسكیل.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure